وڵاتی كینیا بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا كه شوێنی زیاتر له 600 هه‌زار په‌نابه‌رن، له‌نێویاندا گه‌وره‌ترین كه‌مپی جیهانی تێدایه.
كارانچ كیبۆچ، وه‌زیری ناوخۆی كینیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه هه‌ینی رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه به‌هۆی قورسكردنی باری ئابوری‌و ژینگه‌و ئاسایش ''كینیا به‌سیاسه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و بڕیاری پێشوازیكردن له‌په‌نابه‌ران كۆتایی پێهاتووه''.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌شی به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كردوه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی گروپی تیرۆرستی ئه‌لشباب له‌ئه‌فریقا.
ساڵی رابردووش به‌هه‌مانشێوه بڕیاری داخستنی كه‌مپه‌كانی كینیا درا، به‌ڵام له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تیدا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.
بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی داخستنی كه‌مپه‌كان، وه‌زیری ناوخۆی كینیا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌شی كاروباری په‌نابه‌رانیان كردۆته‌وه.
لایخۆیه‌وه موسانی وانیاكی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له‌رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاره‌كه‌ی كینیا بهنهفامانه دادهنێتو ئه‌و وڵاته بهوهتۆمهتبار ده‌كات كه بۆ پاراستنی خۆی ژیانی هه‌زاران په‌نابه‌ر ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی، كه‌مپی داداب كه له‌سه‌ر سنوری كینیا-سۆماڵه 350 هه‌زار په‌نابه‌ری سۆماڵیی له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها كه‌مپی كاكوما په‌نابه‌رانی باشوری سودان، كۆنگۆ، روانداو بوروندای تێدایه‌و سه‌رجه‌میان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی وڵاته‌كانیان روویان له‌كینیا كردووه‌و ئه‌و په‌نابه‌رانه نایانه‌وێت ئهوكهمپه به‌جێ بهێڵنو ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان ئه‌وا ده‌كوژرێن.
كه‌مپی داداب، له‌ساڵی 1991 دروستكراوه بۆ په‌نابه‌ره سۆماڵییه‌كان، كه له‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه‌و به‌هۆی به‌رده‌وامیی شه‌ڕو نه‌بوونی خواردنه‌وه سۆماڵیه‌كان روو له‌كه‌مپه‌كه دهكهنو چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه ئه‌وان له‌وێ دهژینو ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و كه‌مپه له‌دایك بوون نه‌چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه.
زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له‌په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كه ته‌مه‌نیان له‌خوار هه‌ژده ساڵه‌و كه‌مپه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر بازاڕ‌و سۆپهرماركێتو 42 قوتابخانه‌و 22 نه‌خۆشخانه‌ی تێدایه.