باشترین كه‌نالی كوردی

نرخی نه‌وت بازێكی‌ گه‌وره‌یدا




نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا دوو به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئاستی خستنه‌بازاڕی زێڕی ره‌ش له‌كه‌نه‌د‌ا به‌هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ فراوانه‌ی به‌شێكی دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌وه‌، له‌دۆخی خۆیدا. 

به‌هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌وه‌، توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ لمییه‌كانی ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كان، بۆ ئاستی نیوه‌ دابه‌زیوه‌.

ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی خالید ئه‌لفالیح كه‌ وه‌ك وه‌زیری نه‌وتی سعودیه‌، جێگه‌ی عه‌لی ئه‌لنوعێمی گرته‌وه‌. ئه‌لفالیح دوێنێ رایگه‌یاند، شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه كه‌ گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كانری نه‌وته‌ له‌جیهاندا، پابه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ سیاسه‌تی نه‌وتی جێگیربكات.

ئاژانسی رۆیته‌رز  ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، نه‌وتی به‌رمیلێك خاوی خۆرئاوای ته‌كساس، له‌سه‌عات 11:17ی شه‌وی دوێنێ به‌كاتی گرێنج (2:17ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی‌ كوردستان) به‌بڕی دۆلارێك و پێنج سه‌نت واته‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 2.3 به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 45 دۆلارو 71 سه‌نت.

هاوكات نه‌وتی خاوی برنتیش 85 سه‌نت (رێژه‌ی له‌سه‌دا 1.9) به‌رزبووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ 46 دۆلارو 22 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

كارل لاری به‌ڕێوه‌ری گه‌شه‌پێدانی بازرگانی نه‌وت و گازی فرۆست ئاند سولیڤان كه‌ كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری بواری بازاڕو ئابورییه‌ پێیوایه،‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی كه‌نه‌دا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ڕۆژێكدا هه‌نارده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌، ده‌كات.

وتیشی: "دڵنیا نیم كه‌ ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هه‌شتا دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌ڵام دیاره‌ 50 دۆلارو سه‌روتر ئه‌گه‌رێكی زۆره‌".






Instagram
به‌خیر بیی تكایه‌ لایك و كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌ به‌خیر بیی تكایه‌ لایك و كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌


بڵاو كردنه‌وی له‌ گۆگل پڵه‌س

عن مالبةرى شايستة

    كۆمینتی بلوگه‌ر
    كۆمینتی فه‌یسبوك

0 comments:

Post a Comment

به‌خیر بیی بۆ ماڵپه‌ری شایسته‌
تكایه‌ بۆ پشتگیری كردنی ئیمه‌ كۆمینتیك بنووسه‌ وه‌ كام بابه‌ت جیی سه‌رنجه‌ لای تۆ موشاره‌كه‌ی بكه‌ لای خۆت +چه‌ندان ئادمینی پرۆفیشنالمان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆش ئاره‌زووی ده‌كه‌ی ببیت به‌ ئادمین ئه‌وا ریساله‌ بنیره‌ بۆ په‌یج به‌لام ئه‌بی به‌كارهینه‌ری لابتۆب بیت

close
Banner iklan disini