ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    فەیسبووک هوشداری سڕینەوەی وێنەکانیان دەداتە بەکارهێنەران‎

    فەیسبووک هوشداری سڕینەوەی وێنەکانیان دەداتە بەکارهێنەران‎


    فەیسبووک تا ٧ی تەمووزی ئەمساڵ مۆڵەتی دایە بەکارهێنەرەکانی بۆ ئەوەی ئەپی 'مۆمێنتس' لەسەر مۆبایلەکانیان داگرن، بە پێچەوانەوە بەشێک لە وێنەکانیان دەسڕێنەوە.
    فەیسبووک ساڵی ڕابردوو ئەپی مۆمێنتسی ئاشکراکردوو لە ئێستادا دەیەوێت بەکارهێنەرانی ناچاربکات دایبگرن بۆ سەر مۆبایلەکانیان. ئەپەکە هەڵدەستێت بە خەزنکردنی ئەو وێنانەی بە کامێرای مۆبایل گیراون بەبێ ئەوەی بخرێنە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەوە.
    ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی زیاد کرد بۆ ئەوەی کە ئەو وێنانەی بە کامێرای مۆبایل دەگیرێن لە فەیسبووکدا عەمباربکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش ئەلبومێکی نوێی لە هەژماری فەیسبووکدا دروستکرد بەناوی وێنە هەڵگیراوەکان (Synced photos) کە جگە لە خودی بەکارهێنەر کەسی دیکە توانای بینینی نییە.
    بۆ ئەوەی وێنەکانیان لەدەستنەچێت ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک دوو هەڵبژاردەی خستووەتە بەردەم بەکارهێنەرەکانی. هەڵبژاردەی یەکەم بریتییە لە داگرتنی ئەپی مۆمێنتس بۆ سەر مۆبایلەکانیان و ڕێگەدان بە فەیسبووک بۆ گواستنەوەی ئەو وێنانەی پێشتر گیراون و وێنە نوێکان بۆ ناو ئەپەکە.
    هەڵبژاردەی دووەمیش بریتییە لە داگرتنی تەواوی وێنەکانی بەکارهێنەر لە ئەلبوومی وێنە هەڵگیراوەکاندا بۆ سەر کۆمپیوتەرە تایبەتەکەی. بۆ خێراتربوونی ئەم پرۆسەیەش فەیسبووک وێنەکان دەخاتە ناو فۆڵدەرێکی پەستێنراوەوە.
    ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک لە سەرچاوەکان دوا وادە بۆ ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردانانەیان بە زووتر لە مانگی تەمووز بڵاوکردووەتەوە.
    لینکی دابەزاندنی مۆمێنتس 
    بۆ ئه‌ندرۆید

    iosبؤ 


     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close