بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) ڕایگەیاند فڕۆکەکانی ڕوسیا لە نزیک سنورەکانی ئوردن بۆردومانی هێزێکی ئۆپۆزسیۆنیانکردووە کە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە ، بەرپرسێکی پنتاگۆن ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانیەکان شەش میل لە نزیک سنوری ئوردنەوە ئەنجامدراون و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی سوپای سوریای نوێ کوژراون.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردەوە،لەدوای دوو هێرشی ئاسمانی ڕوسیا بۆ سەر هێزەکە ئەمریکا دوو فڕۆکەی سەربازی جۆری FA-18 ناردووەتە ناوچە بۆردومانکراوەکەو فڕۆکەوانەکانی ئەمریکاش ویستیان دەربارەی هێرشە ئاسمانیەکە پەیوەندی بە فڕۆکەوانەکانی ڕوسیاوەبکەن بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.
بەرپرسەکەی پنتاگۆن ڕاشیگەیاند لەدوای ئەوەی فڕۆکە ئەمریکیەکان ناوچەکەیان جێهێشت جارێکی دیکە فڕۆکەکانی ڕوسیا بۆردومانی ناوچەکەیانکردەوە.

بەرپرسەکەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکرد دوو هێرشەکەی سەرەتا لە لایەن فڕۆکەیەکی جۆری SU-24 ی ڕووسیەوە ئەنجامدراوە کە بنکەکەیان لە نزیک شاری لازقیەی سوریایە دوو بۆمبی ٢٢٥ کیلۆیی فڕێداوەتە خوارەوە.
دوێنێ هەینی ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند " ڕوسیا هێرشی کردووەتە سەر ئەو هێزانەی کە شەڕی داعش دەکەن وئەگەر بەمەبەست هێرشەکانیان ئەنجامداوە ئەوە پێچەوانەی وتەکانی پێشووتریانە و ئەگەر بە مەبەستیش نەبووە زانیاری باشیان دەربارەی ئەو هێرشانە نیە کە ئەنجامی دەدەن ".