زانایان چۆن دەیانەوێت مەریخ بکەن بە هەسارەی زەوی؟










زیاتر لە نیو سەدەیە زانایان بیریان لە ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوی کردۆتەوە، کەمبوونەوەی سەرچاوەی وزە و ئاو و خۆراک و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی زەوی پێمان دەڵێن کە مرۆڤایەتی داهاتوویەکی نابێت گەر بیر لە دۆزینەوەی هەسارەیەکی تر هاوشێوەی زەوی نەکاتەوە بۆ ژیانکردن تێیدا. 

لە ئێستادا یەکێک لەو شوێنانەی بۆتە جێی سەرنجی زانایان و گەردووناسان بریتییە لە هەسارەی مەریخ بە هۆی نزیکییەکەیەوە لە هەسارەی زەوی. 

ژینگەی سرووشتی هەسارەی مەریخ زۆر توند و نالەبارە بۆ ژیان. بەڵام رەنگە ئێمە بتوانین ئەو ژینگەیە دەسکاری بکەین و بیگۆڕین بۆ کۆپی دووەم لە هەسارەی زەوی لە رێگەی زانستەوە.

لە راپۆرتێکی زانستیدا کە هەردوو دەزگای (Futurism و  Science Alert ) بە هاوباشی دەریانکردووە ئاماژە بەوە دراوە کە زانایان بە نیازن بۆمبێکی ناوەکی جۆری (Thermonuclear) لەسەر هەردوو جەمسەری باکوور و باشووری هەسارەی مەریخ بتەقێننەوە.

 تەقاندنەوەی ئەم بۆمبە ئەتۆمییە گەرمییەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت، دواتر ئەم گەرمییە زۆرە دەبێتە هۆی تواندنەوەی (دووەم ئۆکسیدی کاربۆن)ی بەستوو لەسەر هەسارەی مەریخ، بە تواندنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەکە چینێکی ئەتمۆسفیر لەدەوری هەسارەی مەریخ درووستدەبێت. 

دروستبوونی بەرگەهەوای مەریخ دەبێتە هۆی گلدانەوەی تیشکی خۆر لەناو هەسارەکەدا، سەرئەنجام پلەی گەرمی هەسارەکە بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە. 

بەرزبوونەوەی پلەی گەرماش راستەوخۆ دەبێتە هۆی تواندنەوەی شاخە بەستەڵەکییەکان، بەمەش هەم پلەی گەرمای مەریخ جارێکی تر بەرزتر دەبێتەوە، هەم ئاوە بەستووەکان دەتوێنەوە کە بۆ ژیان پێویستن. 

یەکێکی تر لەو ڕێگایانە زانایان بەکاری دەهێنن بۆ زیاتر گەرمکردنی هەسارەی مەریخ بریتییە لە دانانی ئاوێنەی گەورە لە بۆشایی ئاسمان بۆ ئاراستەکردنی تیشکی خۆر بەرەو ڕووی ئەو هەسارەیە. 

دواتر زانایان بەنیازن زیندەوەری سەرەتایی لەسەر خاکی ئەو هەسارەیە گەشە پێبدەن تا لە کۆتاییدا پێکهاتەی خاکی مەریخ بەهۆی ئەو زیندەوەرانەوە دەگۆڕدرێت بۆ پێکهاتەیەک کە بۆ چاندنی خۆراک گونجاو بێت، ئەمە جگە لەوەی ئەم زیندەوەرە سەرەتاییانە دەبنە هۆی دەردانی گازی ئۆکسجین بۆ نێو بەرگەهەوای مەریخ. 

هەنگاوی دواتر بریتی دەبێت لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای تایبەت بۆ گەیاندنی ئاو بۆ مەریخ لە رێگەی ئاراستە کردنی نەیزەکی ئاسمانی بەرەو رووی هەساری مەریخ چونکە ئەم نەیزەکانە ئاوی بەستوویان لەخۆ گرتووە. 

لە کۆتاییدا بە بەکارهێنانی ئەم پڕۆگرامە هەسارەیەکمان دەستدەکەوێت کە هاوشێوەی هەسارەی زەوی خاوەنی بەرگەهەوا و ئاو و ئۆکسجین و سەوزایی و کەشوهەوایەکی لەبارە بۆ ژیان. 






Instagram
به‌خیر بیی تكایه‌ لایك و كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌ به‌خیر بیی تكایه‌ لایك و كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌


بڵاو كردنه‌وی له‌ گۆگل پڵه‌س

عن Malpary Shaesta

    كۆمینتی بلوگه‌ر
    كۆمینتی فه‌یسبوك

0 comments:

Post a Comment

به‌خیر بیی بۆ ماڵپه‌ری شایسته‌
تكایه‌ بۆ پشتگیری كردنی ئیمه‌ كۆمینتیك بنووسه‌ وه‌ كام بابه‌ت جیی سه‌رنجه‌ لای تۆ موشاره‌كه‌ی بكه‌ لای خۆت +چه‌ندان ئادمینی پرۆفیشنالمان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆش ئاره‌زووی ده‌كه‌ی ببیت به‌ ئادمین ئه‌وا ریساله‌ بنیره‌ بۆ په‌یج به‌لام ئه‌بی به‌كارهینه‌ری لابتۆب بیت

Follow by Email

close
Banner iklan disini