ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ئەو 10 كەسەی لە هیتلەر ترسناكتربوون

     ئەو 10 كەسەی لە هیتلەر ترسناكتربوون


    بەكارهێنەرانی (Reddit)
     ئاشكرایان كرد كە لە مێژودا كەسانێك هەبوون، پێویستە بە (ترسناكتر لە هیتلەر) ناو بندرێن.
    بە وتەی ماڵپەڕی (The Independent)
    ی بەریتانی
    بەكارهێنەرانی ماڵپەڕەكە لە لیستێكدا ناوی كۆمەڵێك كەسیان دەستنیشانكرد بۆ دەنگدان لەسەریان تا بزاندرێت كامە كەسایەتی لە هیتلەری ئەڵمانی ترسناكترن، دوای دەنگدان (10) ناو دەستنیشان كران0
    ئەمەش ناوی 10 كەسایەتی كە بەكارهێنەرانی Reddit دەستنیشانكرد كە لە هیلەری ترسناكتربوون:-

    .جنگیزخان: دامەزرێنەری ئیمپراتۆڕیەتی مەغۆلی، كە بە ئازا و چاونەترس ناوبانگی دەركردبوو لە جەنگ.
    2.جۆزیف ستالین: سەركردەوەی دووەم لە یەكێتی سۆڤیەتی دوای فلادمێر پۆتین، ناسراوە بە خوێناوی و كەلەڕەقی.
    3.ئۆلیفەر كرۆمیل: سەركردەی سەربازی و سیاسی ئینگلیزی، وا دادەندرێت كە سەركردیەكی دیكتاتۆریە و ناسراوە بە لەنابردنی مەلیكیەكان لە شەڕی ناوخۆی ئینگلیزی.
    4.ئیفان براون: هاوڕێ و خۆشەویستی هیتلەر، كە رۆژێك پێش مردنی هیتلەر زەواجیان كرد.
    5.كونتیسە ئیزابس باسوری: نازناوی (كونتیسەی خوێناوی) یان (شای خوێناوی) پێبەخشراوە، بە هۆی مێژوی خوێناوی لە ئەشكەنجەدان و كوشتنی 600 ئافرەت لە ئافرەتە هەژارەكان و 25 خێزانی مەلەكی.
    6.كاسرین دی میدیتشی: خێزانی مەلیكی فەڕەنسا (هنری دووەم) بووە، كە حوكمی فەڕەنسای كردووە لە ماوەی (1547 - 1559)، تاوانبارە بە گۆڕە بە كۆمەڵەكان ئەرزوی زۆری لەو كارە.
    7.مەلیك لیوبولدی دووەم: دووەم مەلیكی بەلجیكا بووە، كە فەرمانڕەوای بەلجیكای كردووە لە ماوەی (1865-1909)، تاوانبارە بە كوشتنی نزیكەی 10 ملیۆن هاوڵاتی كۆنغۆیی.
    8.بول بوت: سەرۆك وەزیرانی كەمبۆدیا بووە لە ماوەی (1976-1979)، تاوانبارە بە كوشتنی 3ملیۆن هاوڵاتیانی وڵاتەكەی، بە هۆكاری ئەشكەنجە و لە سێدارەدان.
    9.فلادی سێیەم مەخوزقی: یەكێكە لە خێزانی (دراكولیشتی)، كە لە بولغاریا بە پاڵەوان ناوبانگی دەركردوە، سەرەڕای دڵرەقی و خوێناوەیەكەی بەرامبەر هاوڵاتیانی وڵاتەكەی.
    10.یەهویزا سەخریوتی: یەكێكە لە حەوارییەكانی مەسیح 12، بە هۆی سەرچاوەكان ئەو قوتابییە بوو كە خیانەتی لە (یەسوع) كردوو تەسلیمی یەهودیەكانی كرد بەرامبەر 30 پارچە زێڕ، پاشان پەشیمان دەبێتەوە و پارەكە بۆ یەهودیەكان دەگەڕێنێتەوە و خۆی دەكوژێت.
    لە كۆتاییدا لاپەڕەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە زانیاریەكان لە چەند لیستێك كۆكراونەتەوە، وەكو (كێ لە مێژودا لە هیتلەر ترسناكرتبووە؟)، (كامە ئافرەت لە هیتلەر ترسناكترە؟).

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close