ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ئینستاگرام گۆڕانکاری لە بەشی گەڕاندا دەکات

     ئینستاگرام گۆڕانکاری لە بەشی گەڕاندا دەکات


    پڕۆگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، کە ئێستا کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) خاوەنییەتی، گۆڕانکاری لە بەشی گەڕانەکەی کردووە.

    ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/8/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئێستا ڤێرژنێکی نوێی ئینستاگرام لە ئەمەریکا بەردەستە، کە تێیدا لە بەشی گەڕاندا (Explore)، بەشێکی ڤیدیۆی زیاد کردووە، کە تێیدا دەتوانی ئەو ڤیدیۆیانە سەیر بکەیت، کە ئینستاگرام بۆت ھەڵدەبژێرێت.

    ئینستاگرام بە پێی ئەوەی ڕۆژانە سەیری چ جۆرە ڤیدیۆیەک دەکەیت، لەم بەشە نوێیەدا بە شێوەیەکی خۆکاری، چەند ڤیدیۆیەکەت بۆ ھەڵدەبژێرێت و تۆش دەتوانی سەیریان بکەیت.

    لە ماڵپەڕی فەرمیی ئینستاگرام ئاشکرا کراوە، کە ئەم گۆڕانکارییە ئێستا تەنیا لە ئەمەریکا بەردەستە، بەڵام لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سەرانسەری جیھان بەردەست دەبێت.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close