ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    پاش ئەوەی منداڵ و خێزانەکەی لە ژوری نەشتەرگەری مردن شتێکی سەیر ڕودەدات

     پاش ئەوەی منداڵ و خێزانەکەی لە ژوری نەشتەرگەری مردن شتێکی سەیر ڕودەدات

    ئەم ڕوداوە چیرۆکی ڕاستەقینەتی خێزانێکی ئەمریکی دەگێرێتەوە کە پاش ئەوەی (مایک)و (ترایسی) چاوەڕوانی منداڵە نوێکەیان دەکەن تا بێتە ژیانەوە بەڵام ئەوەی بەسەر ئەم خێزانەدا ڕودەدات هەرگیز لە یاد ناکرێت. 

    پاش ئەوەی کە پزیشک بەم خێزانە دەڵێت ئێوە خاوەن منداڵێکی ترن و ئەم منداڵە کوڕە، خێزانەکە بەوپەڕی تواناور چاوەڕوانیەوە ئەم منداڵەیان دەکەن، کە سێیەم منداڵیان بوو دوای دوو کچ، پزیشک پێی ڕاگەیاندن کە دەبێت ئەم منداڵە بە شێوەی ئاسای ببێت، چونکە ئەمجارە نەشتەرگەری قورسە بۆ (ترایسی) چونکە جاری سێیەم دەکات گەر ئەم جارەش نەشتەرگری بکەین.

    پاش ئەوەی کە پزیشکەکان دەست نەکەن بە دەرکردنی منداڵەکە بە شێوەی سروشتی دایکەکە دڵی لە لێدان دەکەوێت، بۆیە واز لە منداڵەکە دێنن و دەست دەکەن بە بەکارخستنەوەی دڵی دایکەکە بەهۆی کارەباوە، بەڵام پاش ٩ خولەک دایکەکە دوبارە دڵی لە لێدان دەکەوێتەوە، بۆیە پزیشکەکان هیچ چاریان نامێنێت دەست دەکەن بە دەرکردنی منداڵەکە، بەڵام پاش ئەوەی کە منداڵەکەش دەردێنن نە دەگری و نە هەناسەش دەدات.

    بۆیە پزیشکەکان دوای ١٥ خولەک لەم ڕوداوە هیچ کارێکیان پێناکرێت و تەنها ئەوە نەبێت بە مایک دەڵێن ژن و منداڵەکەشمان لە دەستدا، بەڵام مایک خۆی ناگرێت و دەڵێت دەمەوێت بۆ دواین جار هەدووکیان ببینم.

    کاتێک مایک دەچێتە ژورەوە دەبینێت هاوسەرەکەی و منداڵەکەی بە مردووی هەردووکیان لەپاڵ یەکدا دانراون، بەڵام پاش ئەوەی منداڵە مردووەکە دەکاتە باوەشی دەگری بە دیاریەوە دووبارە دەست دەکاتەوە بە هەناسەدان و گریان  بەڵام دایکەکە گیان لە دەست دەدات.

    ئێستا کوڕەکەی مایک دوای ئەو ڕووداوە تەمەنی ٣ ساڵەو مایک دەڵێت هەرگیز ئەو ڕووداوە بۆ کوڕەکەم ناگێڕمەوە کە چۆن پاش مردنی خۆی و دایکی دووبارە ژیانی بەبەردا هاتۆتەوە. 

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close