بەهۆی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە زۆرکەس وازیان لە جەلی بۆن هێنا - مالپه‌ری +شایسته‌

Malpary Shaesta

test banner

إعلان فوق المشاركات

بەهۆی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە زۆرکەس وازیان لە جەلی بۆن هێنا

بەهۆی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە زۆرکەس وازیان لە جەلی بۆن هێنا

شارك المقالة


گرتەیەکی ڤیدیۆیی قۆناغ بە قۆناغ دروستکردنی جەلی بۆن نیشان دەدات تا دەگاتەوە بەو کاتەی چۆن یەکەمجار دروستکراوە، جەلی بۆن لە پێست و چەوری ژێر پێستی بەراز دروستدەکرێت.

ڤیدیۆکە، لە ژێر ناونیشانی "چیرۆکی راستەقینەی جەلاتین"دایە و تائێستا لە ٦ ملیۆن جار زیاتر بینراوە، چەند دیمەنێکی نێو کارگەیەکی دروستکردنی بابەتەکانی جەلاتین نیشان دەدات.

جەلی بەشێوەیەکی گشتی لە پێست و چەوری ژێر پێست و بەستەر و ژێی جەستەی بەراز و مانگا دروستدەکرێت و پێویستە لە بەرهەمهێنانی چەندین شیرینی وەک جەلی بۆن و مارشمیلۆ و هەندێک جۆری دۆندرمە.

زۆرێک لەو کەسانەی ئەم ڤیدیۆیەیان تا کۆتایی بینیوە، دانیان بەوەدا ناوە کە ئێستا قێز لە خواردنی جەلاتین دەکانەوە و بەنیازن وازی لێبهێنن.

ڤیدیۆکە لە فەیسبوک بڵاوبووەتەوە و زۆرێک لە کۆمێنتەکانیاندا باس لەوە دەکەن کە واز لە خواردنی ئەو شیرینییانە دەهێنن کە جەلاتین لەخۆدەگرن.



إعلان اسفل المشاركات

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

الصفحات