ڤیدیۆ.. سەگێک دوای دەعباکە دەکەوێت - مالپه‌ری +شایسته‌

Malpary Shaesta

test banner

إعلان فوق المشاركات

ڤیدیۆ.. سەگێک دوای دەعباکە دەکەوێت

ڤیدیۆ.. سەگێک دوای دەعباکە دەکەوێت

شارك المقالة

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا بەهۆی كامێرایەكەوە تۆماركراوە كە لە پشتی سەگێك بەستراوە، گیاندارێكی نامۆ بۆ ماوەیەكی كورت دەردەكەوێت كە پێدەچێت هەمان ئەو گیاندارە ئەفسانەییە بێت كە بە بیگ فوت "پێ گەورە" ناسراوە.

لەماوەی ڕابردوودا ئەمە بۆ دووەمجارە كە ڤیدیۆی لەم شێوەیە بڵاودەكرێتەوە كە تایبەتە بەو گیاندارە ئەفسانەییەی لەمڕۆدا بووەتە مایەی مشتومڕێكی زۆر لە نێو خەڵكدا، دوێنێش پێگەی دەیلی مەیڵ بە هەمان شێوە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە تێیدا گیاندارە ئەفسانەییەكە لە یەكێك لە بیابانەكانی پورتوگالدا دەردەكەوێت كە لەسەر دوو پێ دەڕوات و پاش ماوەیەك لەپشت دارێكەوە دیار نامێنێت.

گرتە ڤیدیۆییەكەی ئەمجارە لە یەكێك لە دارستانەكانی ویلایەتی ئۆریگۆن لە باكووری خۆرئاوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆماركراوە و لەلایەن پێگەی "ڤایراڵ نۆڤا"وە بڵاوكراوەتەوە و لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 هەزار كەس بینەری بوون.

ڤیدیۆكەی دوێنێ و ئەمەی ئەمجارەیان كە هەفتەی پێشوو بڵاوكراوەتەوە دووبارە ئەو بۆچوونە دژبەیەكانە سەبارەت بە بوون یاخود نەبوونی ئەم جۆرە گیاندارە بیر دێننەوە، زۆرێك لەوانەی كە ئەم ڤیدیۆیەیان بینیوە گومان لە ڕاستی و دروستیەكەی دەكەن، ئەوەش بەوپێیەی كە كاتێك سەگەكە ئەو گیاندارە زەبەلاحە دەبینێت هیچ كاردانەوەیەكی نابێت.


إعلان اسفل المشاركات

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

الصفحات