چۆن بزانیت حه‌زیان لێته‌



چۆن بزانیت حه‌زیان لێته‌
زمانی جه‌سته‌، یه‌كێك له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌ هاوكاره‌ بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تیی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانی سیاسی ئه‌م زمانه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه‌ی مه‌رامی به‌رامبه‌ره‌كانیان له‌كاتی وتار و لێدوانه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به‌ كچانیش، چه‌ند جووڵه‌یه‌ك هه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر كچان به‌رامبه‌رت و له‌به‌رده‌متدا بیكه‌ن، ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی خوازیارن په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و زیاتر نزیك ببنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و جووڵانه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكدا مانای راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زاری ده‌یڵێت:
1-    چاو تێ بڕین: له‌و كاته‌دا كچه‌كه‌ به‌ته‌واوی چاوی له‌سه‌ر چاوته‌ و به‌هیچ جۆرێك چاو لا نابات، ته‌نانه‌ت جموجوڵی ئه‌وانه‌ش چاوی ناتروكێنێت كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ چاوی بڕیووه‌ته‌ به‌رامبه‌ر كه‌ ئاگاداری ورده‌كاریی چوارده‌وری خۆی نییه‌.
2-     كه‌ باوه‌شی به‌ خۆیدا كرد: زۆربه‌ی كات وتراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌خۆیان ده‌پێچن وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی باوه‌ش به‌خۆیاندا بكه‌ن، كه‌سانێكی داخراون و نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌ناخیاندایه‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بڵێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچ له‌به‌رامبه‌رتدا ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ خوازیاره‌ زیاتر نزیك بێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی چێژ له‌ گه‌رمیی خۆشه‌ویستی و خۆشیی ئه‌و په‌یوه‌ندیی وه‌ربگرێت كه‌ له‌نێوانتاندایه‌.
3-    له‌و كاته‌ی ده‌ست به‌ قژیدا ده‌هێنێت: كه‌ كچێك له‌به‌رامبه‌رت ده‌ستی به‌قژیدا هێنا، په‌یامێكی گرنگه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بڵێت بایه‌خ به‌و شتانه‌ ده‌دات كه‌ تۆ ده‌یڵێیت و به‌ قووڵی بیرت لێ ده‌كاته‌وه‌ و هه‌موو هه‌ستێكی لای تۆیه‌.
4-     لێو گه‌ستن: مه‌گه‌ر له‌كاتی میكیاجكردندا كچان ئه‌م جووڵه‌یه‌ بكه‌ن، ئه‌گینا زۆر به‌ كه‌می لێویان ده‌گه‌زن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌ش كرد، ئه‌وا نیشانه‌ی بیركردنه‌وه‌ له‌ نزیكبوونه‌وه‌یه‌.



جاریك كلیك بكه‌ له‌
تكایه‌ ئه‌م پۆسته‌ مووشاره‌كه‌ بكه‌و له‌ كۆمێنت رای خۆت ده‌ر ببڕه‌



Instagram
به‌خیر بیی تكایه‌ لایك و كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌


بڵاو كردنه‌وی له‌ گۆگل پڵه‌س

عن Malpary Shaesta

    كۆمینتی بلوگه‌ر
    كۆمینتی فه‌یسبوك

0 comments:

Post a Comment

به‌خیر بیی بۆ ماڵپه‌ری شایسته‌
تكایه‌ بۆ پشتگیری كردنی ئیمه‌ كۆمینتیك بنووسه‌ وه‌ كام بابه‌ت جیی سه‌رنجه‌ لای تۆ موشاره‌كه‌ی بكه‌ لای خۆت +چه‌ندان ئادمینی پرۆفیشنالمان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆش ئاره‌زووی ده‌كه‌ی ببیت به‌ ئادمین ئه‌وا ریساله‌ بنیره‌ بۆ په‌یج به‌لام ئه‌بی به‌كارهینه‌ری لابتۆب بیت

close
Banner iklan disini
203d23c75b8a050f869b12f32613ab7bd716b4f7