به‌ ڤیدۆ سلێمانى ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕى داهاتووى ئه‌مريكا و ئێران 2018 - مالپه‌ری +شایسته‌

Malpary Shaesta

test banner

إعلان فوق المشاركات

به‌ ڤیدۆ سلێمانى ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕى داهاتووى ئه‌مريكا و ئێران 2018

به‌ ڤیدۆ سلێمانى ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕى داهاتووى ئه‌مريكا و ئێران 2018

شارك المقالة

به‌ گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى يارييه‌كى ئه‌ليكترۆنى به‌ ناوى (Battlefield)، كه‌ له‌ 2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌, ئه‌مريكا له‌ شارى سلێمانى به‌ دواى داواكراوێكدا ده‌گه‌ڕێت كه‌ ناوى (سۆلۆمۆن)ه‌، كه‌ گومانده‌كرێت مه‌به‌ستى قاسم سوله‌يمانى بێت و هه‌ردوو وڵات له‌ شاره‌كه‌ رووبه‌ڕووى يه‌ك ده‌بنه‌وه‌.

به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و يارييه‌ ئه‌ليكترۆنييه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند ئه‌ڵقه‌يه‌كى پێشووى يارييه‌كه‌دا و به‌ وردى له‌ 2009 باسى شه‌ڕى سووريا و نووسينى درووشمى دژ به‌ به‌شار ئه‌سه‌دى له‌سه‌ر ديوارى شاره‌كانى سووريا كردبوو، به‌ڵام هێنده‌ى نه‌برد ئه‌و يارييه‌ بووه‌ راستى.
هه‌روه‌ها له‌ ئه‌ڵقه‌يه‌كى ديكه‌ى ياريه‌كه‌دا، له‌ 2007دا باس له‌ درووستبوونى گرووپێكى چه‌كدارى هاوشێوه‌ى داعشى ئێستا كرابوو، كه‌ له‌ شارێكى وه‌ك شنگالدا سه‌رقاڵى شه‌ڕكردنن و دواتر له‌ 2014دا ئه‌و يارييه‌ بووه‌ واقيع.

حاكم شێخ له‌تيف هه‌ڵسوڕاوى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و شاره‌زايى ياسايى يه‌كێكه‌ له‌و كه‌سايه‌تييه‌ سياسيى و ئه‌كاديميانه‌ى سه‌يرى يارييه‌كه‌ى كردووه‌ و له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: "کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پلەیستەیشن فيلمێکی جەنگیان بڵاوکردووه‌تەوە بابەتی فلیمەکە ئەوەیە ساڵی 2018 ئێران سلێمانی داگیر دەکات و ئەمریکاش هەڵدەستێت بە شەڕکردن بۆ رزگارکردنی سەرنجام شارەکە وێران دەبێت".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "من بڕوام بە تیۆری پلانگێڕی نیە، بەڵام هەق وایە ئەم یاریەی پلەیستەیشن کە تایبەتە بە سلێمانی هەڵوەستەی لەسەر بکەین و هەروا تینەپەڕێت چونکە شتی وا پێشتر روویداوەو بووە بەڕاست".
شێخ له‌تیف چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: لەوانە: يه‌كه‌م: پێش تەقینەوەی دوو تاوەرەکه‌ی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک هەمان فيلمی پلەیستەیشن بڵاو بووه‌ته‌وه‌.
دووه‌م: پێش جەنگی سووریا فيلمێك بەناونیشانی بانگەوازی ئەرک بڵاو بوويه‌وه‌.
سێيه‌م: ماوەیەکی زۆر پێش ئیستا فيلمێك سەبارەت بە بردنەوەی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کەسێکی وەک ترامپیش بڵاو کرایەوە.
ئه‌و ياساناس و كه‌سايه‌تييه‌ى شارى سلێمانى ده‌ڵێت: دەڵێین خوایە سلێمانی بپارێزە، چونکە بێکەسە". 


إعلان اسفل المشاركات

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

الصفحات