له‌م ناوچه‌یه‌ -شێتیك- ده‌چێته‌ مزگه‌وتێكه‌وه‌ و به‌نزین ده‌ڕژێنیته‌ سه‌ر نوێژ خوینان و ده‌یانسووتێنێ - مالپه‌ری +شایسته‌

Malpary Shaesta

test banner

إعلان فوق المشاركات

له‌م ناوچه‌یه‌ -شێتیك- ده‌چێته‌ مزگه‌وتێكه‌وه‌ و به‌نزین ده‌ڕژێنیته‌ سه‌ر نوێژ خوینان و ده‌یانسووتێنێ

له‌م ناوچه‌یه‌ -شێتیك- ده‌چێته‌ مزگه‌وتێكه‌وه‌ و به‌نزین ده‌ڕژێنیته‌ سه‌ر نوێژ خوینان و ده‌یانسووتێنێ

شارك المقالة



نه‌خۆشێكى ده‌روونی به‌نزین به‌ نوێژخوێنانى مزگه‌وتێكدا ده‌كات و ده‌یانسووتێنێت


میدیاكانى جه‌زائیر بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌سێك كه‌ نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌یه‌، له‌كاتى نوێژى هه‌ینیدا ئاگر له‌ مزگه‌وتێكى شارى بیجن له‌ ویلایه‌تی ته‌بسه‌ له‌سه‌ر سنوورى ویلایه‌تی خه‌نشله‌ به‌رده‌دات.

ڕۆژنامه‌ى "خه‌به‌ر"ى جه‌زائیرى، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 15ى 4ى 2017 بڵاوی كرده‌وه‌، نه‌خۆشه‌ ده‌روونییه‌كه‌ هه‌لى ئه‌وه‌ى قۆستووه‌ته‌وه‌ كه‌ نوێژخوێنان له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا بوون و سه‌رقاڵى نوێژی هه‌ینی بوون، له‌و كاته‌دا به‌نزینیان به‌سه‌ردا ده‌پژێنێت و له‌ ناوه‌ڕاستیاندا ئاگرێك ده‌كاته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كیان ئاگریان تێبه‌رده‌بێت و بۆ خۆ ڕزگاركردنیش ده‌بێته‌ پاڵ پاڵێن و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتن.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ كه‌ره‌سه‌ته‌كانى ناو مزگه‌وته‌كه‌ ئاگریان گرتووه‌ و به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ 71 كه‌س تووشى سووتاویی بوون و به‌هۆى زۆرى ڕێژه‌ى سووتاوییه‌كه‌یانه‌وه‌ 7 له‌ برینداره‌كان به‌ په‌له‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شارى خه‌نشله‌ى نزیك له‌ بیجن.

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى و پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كردن بۆ زانینی پاڵنه‌رى پشت ئه‌نجامدانى ئه‌و ڕووداوه‌ له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌ ده‌روونییه‌كه‌وه‌ و چۆنێتى به‌ده‌ستهێنانى به‌نزین.

إعلان اسفل المشاركات

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

الصفحات