ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    کونێکی زەبەلاح لەسەر خۆر بەدیکرا

    کونێکی زەبەلاح لەسەر خۆر بەدیکرا




    کونێکی زەبەلاح لەسەر خۆر بەدیکراوە و زانایان پێشبینی دەکەن کە کار بکاتە سەر سەتەلایت و ئامێرەکانی پەیوەندی.

    کونەکە، کە لە لایەن تیمێکی دەزگای فەلەکیی ناسا-ی ئەمەریکییەوە دۆزرایەوە، تیرەکەی ١٢٠ هەزار کیلۆمەترە و ناوی AR2665ی لێ نروە.

    بە پێی وتەی شارەزایان، ئەو کونە هێندە گەورەیە کە شێواندن لە تیشکە جیاوازەکانی خۆردا دروست دەکات و ئەمەش کار دەکاتە سەر سەتەلاتەکان و ئامێرەکانی پەیوەندی و فڕۆکە.

    دەرکەوتنی کون لەسەر خۆر دیاردەیەکی دەگمەن نییە، بەڵام کونی هێندە گەورە بە کەمی دروست دەبێت و دەکرێت کاردانەوەی چاوەڕواننەکراوی هەبێت.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close