به‌ ڤیدۆ له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ده‌یانخه‌نه‌ خواره‌وه‌و به‌ گوللـه‌ ده‌یانكوژن





به‌ گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ له‌ لایه‌ن چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ شاری مووسڵ، ئه‌شكه‌نجه‌ی چه‌ند كه‌سێك ده‌ده‌ن و به‌ گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ بێت، ئه‌وانه‌ چه‌كداری داعشن، به‌ڵام هه‌ندێكیش وه‌ك هاووڵاتی سڤیل ناویان ده‌به‌ن كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراون و كوژراون.
ڤیدیۆكه‌ كرده‌وه‌ی زۆر توندوتیژیی تێدایه‌ و پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌و له‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن، پاشان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌وه‌ فڕێیان ده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی عێراقی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و هێزه‌ی به‌و كاره‌ هه‌ستاون سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین، كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن و پێشتریش له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ پێشێلكاریی و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، تاوانبار كراون و هۆكاری مه‌زهه‌بی له‌ پشت ئه‌و ره‌فتارانه‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌.



له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌عد معه‌ن، گوته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئۆپراسیۆنی به‌غداوه‌ گوتوویه‌تی "ڤیدیۆی 
فڕێدانه‌ خواره‌وه‌و كوشتنی هاووڵاتیان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ كردووه‌".

مووشاره‌كه‌ی بكه‌ن بۆ هاوریانتان
تكایه‌ ئه‌م پۆسته‌ مووشاره‌كه‌ بكه‌و له‌ كۆمێنت رای خۆت ده‌ر ببڕه‌



Instagram
به‌خیر بیی تكایه‌ لایك و كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌


بڵاو كردنه‌وی له‌ گۆگل پڵه‌س

عن Malpary Shaesta

    كۆمینتی بلوگه‌ر
    كۆمینتی فه‌یسبوك

0 comments:

Post a Comment

به‌خیر بیی بۆ ماڵپه‌ری شایسته‌
تكایه‌ بۆ پشتگیری كردنی ئیمه‌ كۆمینتیك بنووسه‌ وه‌ كام بابه‌ت جیی سه‌رنجه‌ لای تۆ موشاره‌كه‌ی بكه‌ لای خۆت +چه‌ندان ئادمینی پرۆفیشنالمان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆش ئاره‌زووی ده‌كه‌ی ببیت به‌ ئادمین ئه‌وا ریساله‌ بنیره‌ بۆ په‌یج به‌لام ئه‌بی به‌كارهینه‌ری لابتۆب بیت

close
Banner iklan disini
203d23c75b8a050f869b12f32613ab7bd716b4f7