ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    تارماییەک بە ئاسمانەوە بەڕیتانییەکانی توشی سەرسوڕمان کردووە

    تارماییەک بە ئاسمانەوە بەڕیتانییەکانی توشی سەرسوڕمان کردووە


    شێوەیەکی نامۆ بە ئاسمانی شارێکی بەڕیتانیاوە بەدیکراوە و زۆرێکی توشی سەرسوڕمان کردووە، بیروبۆچوونی زۆری جیاواز لەسەری هەیە بەڵام کەس دڵنیا نییە چییە.

    ڤیدیۆی تارماییەکە، کە بە ئاسمانی شاری کۆرنواڵەوە بینراوە، بەخێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە.

    لە ڤیدیۆکەدا تارماییەکی رەش دەبینرێت کە لەناکاو دەردەکەوێت و چەند جارێک شێوەی دەگۆڕێت، پاشان دیار نامێنێت، شێوەی لە هیچ شتێکی سروشتی دیاریکراو ناچێت، هەندێک پێیان وابوو رەوی باڵندەیە بەڵام پسپۆڕان هەرزوو ئەو بیرۆکەیەیان رەتکردەوە.

    هەندێک پێیان وایە ئەو تارماییە کاری دەستی بوونەوەری هەسارەی دیکەیە.

    بەڵام بەپێی زانیارییە نوێکان، پێ دەچێت پەیوەندی بە پرۆژەی (Eden) ەوە هەبێت کە لەو شارە ئەنجامدەدرێت و بە تاقیکردنەوەی سەرنجڕاکێش گەشتیار و سەردانکەر بەلای خۆیاندا رادەکێشن.


     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close