ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    بۆچی تائێستا گۆڕی جەنگیزخان نادۆزرێتەوە؟

    بۆچی تائێستا گۆڕی جەنگیزخان نادۆزرێتەوە؟

    جەنگیزخانی شاسواری مەنگۆلەکان تائێستا گۆڕەکەی بەنادیاری ماوەتەوەو زاناکان لە ئاسمان و لە زەوی هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی گۆڕی ئەو جەنگاوەرە گەورەیەی سەردەمی خۆی خستووەتە گەڕ، بەڵام هەوڵەکانیان پووچەڵ بوونەتەوە.

    مەنگۆلیا زێدی لەدایکبوون و شوێنی مردنی جەنگیزخانە، بەڵام لەسەر داوای خۆی بەجۆرێک نێژراوە هیچ کەسێك نەتوانێت گۆڕەکەی بدۆزێتەوە، ئەمەش لە کتێبێكی مێژوویدا نووسراوەتەوەو وەک چیرۆکێک بەنادیاری ماوەتەوە.

    ئەو ئیمپراتۆریەتەی جەنگیزخان دایمەزراندووە لە زەریای ئارامەوە دەستپێدەکات بۆ دەریای قەزوین، بەرلەوەی بمرێت وەسیەت بۆ چواردەوەرەکەی دەکات بەشێوەیەکی نهێنی بینێژن، هەربۆیە ئەو کاتەی دەمرێت سەربازەکانی تەرمەکەی بەدڵتەنگییەکەوە لە شان دەنێن و بەرەو ئەو جێگایەی دەبەن کە بەنیازن لێی بنێژن.

    سەیر لەوەدایە لەکاتی بەڕێکردنی تەرمەکەیدا هەرکەسێک بەرەو روویان هاتبێت کووشتوویانە، بەجۆرێک خەڵکانێک هەبووە بەڕێکەوت لەو ناوچەیەوە رۆیشتوون، بەڵام سەربازەکانی جەنگیزخان دەستبەجێ کووشتوویانن بۆ ئەوەی هیچ کەسێک شوێنی گۆڕەکەی ئاشکرا نەکات.

    دوای ئەوەی پرۆسەی ناشتنی ئەو ئیمپراتۆرە تەواو دەبێت هەزار ئەسپ ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر گۆڕەکەیدا غار بدەن و بچووکترین پاشماوەی ئەو گۆڕە دیار نەمێنێت تەنانەت شوێن پێیەکیش.

    تائێستا 800 ساڵ بەسەر مردنی جەنگیزخاندا تێپەڕیوەو هیچ کەسێک نەیتوانیوە گۆڕەکەی بدۆزێتەوە.

    مەنگۆلیەکان نایانەوێت گۆڕی جەنگیز خان بدۆزرێتەوە، لەبەر ئەوە نییە کەسایەتیەکی بارز و گەورە نەبێت لایان، بەڵکو بەپێچەوانەوە وێنەی سەر دراوەکانیان وێنەی جەنگیزخانەو لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر شووشەی ڤۆدگا و چەندین کەلوپەلی تر وێنەی جەنگیزخان نەخشێنراوە، بەڵکو تەنها لەبەر وەسیەتەکەی خۆیەتی.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close