موزاحم ئه‌لحوێت، گوته‌بێژ به‌ناوی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/10/2017 ئاشكرایكرد "زیاتر له 20 هه‌زار چه‌كداری عه‌ره‌ب، له ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان و له سه‌نگه‌ره‌كانی پیشه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هۆشداری له‌باره‌ی جه‌نگیكی گه‌وره‌دا كه ئاگره‌كه‌ی ناكوژێته‌وه".
ئه‌لحوێت به پێگه‌ی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاندووه: "هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا، له‌و ناوچانه‌ی ریفراندۆمیان تێداكراوه، زیاتر له 20 هه‌زار چه‌كداری عه‌ره‌بیان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ده‌جووڵێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و هێزانه دژی هه‌ر هێزێك ده‌جه‌نگن كه هه‌وڵ بدات له سنووره‌كانی كوردستان، له ناوچه‌كانی شنگاله‌وه تا كه‌ركووك نزیكببنه‌وه، هێزه‌كان به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند و سووك پڕچه‌ك كراون و چه‌كی پێشكه‌وتووشیان له ده‌سته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئامانجی ئه‌و هێزانه به‌رگرتنه له هه‌ر هێزێك بیه‌وێت بێته هه‌رێمی كوردستان، جا ئه‌و هێزه داعش بێت یان حه‌شدی شه‌عبی یان هه‌ر هێزێكی دیكه، روونیشیكردووه‌ته‌وه هێزه‌كان ئێستا له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ن تا به‌رگری له سنووری كوردستان بكه‌ن".
گوته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به به‌رپرسیاری روودانی هه‌ر جه‌نگێك ده‌زانێ و به‌هۆكاری هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاراسته‌ی كوردستان ناوی ده‌بات و له‌باره‌ی هه‌ڵگیرسانی "جه‌نگێكی گه‌وره" كه ئاگره‌كه‌ی نه‌كوژێته‌وه، هۆشداری ده‌داتێ".