له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر ئێران و توركیا ده‌ربڕی كه دوایه‌مینیان ڕاگرتنی ڤیزای هاووڵاتیی توركیایه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ پێشهات كه زۆرێكی دوای ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه.
ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلوول بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هاوكێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گۆڕی، وڵاتانی دراوسێی كوردستان، ئه‌گه‌رچی دژ به یه‌ك بوون و هه‌میشه له ئاڵۆزیدا بوون، له ترسی سه‌ربه‌خۆیی گوێیان به‌وه نه‌دا هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به كام جه‌مسه‌ری هێزی دنیان، هه‌وڵیان دا له یه‌ك نزیك ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد هه‌ردوو زلهێزه‌كه (ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا) داوای هه‌ڵوێستی ڕوونیان لێ بكه‌ن، چونكه ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنێكی هاوبه‌شیان هه‌یه كه كوردستانه، هه‌موو ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بخه‌نه لاوه و شوێن یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی بكه‌ون كه بریتییه له‌وه‌ی: دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه.
توركیا و ئێران دوای ڕیفراندۆمه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنووره‌كانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌ركۆنه كرا و هه‌ڕه‌شه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێ جێبه‌جێ نه‌كرا. توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه‌ی بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی كرد، ڕووسیا وه‌ڵامی دایه‌وه كه هه‌رگیز ناتوانێ بڕیاری وا بدات و ئه‌ویش جێبه‌جێ نه‌بوو، عێراق داوای كرد فڕۆكه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی نه‌ڕۆن، ئه‌وه‌تا به په‌ستانێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به كردنه‌وه‌یان ده‌كرێ، كاتێكیش هه‌وڵیان دا هێز بگه‌یه‌ننه سنووره‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی نواند.
دوێنێ یه‌كشه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نووری مالیكی ئاشكرای كرد، واشنتن هۆشداریی داوه‌ته به‌غدا و ئه‌نكه‌ره و تاران، ئه‌گه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، خۆیان تووشی سزا ده‌بنه‌وه و ئه‌وكات نابێ لۆمه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر ده‌رئه‌نجامێك بكه‌نه‌وه، به ڕوونی ئه‌مه‌ریكا پێی گوتوون، چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن له كاتی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی، واشنتن و هاوپه‌یمانان مووشه‌كبارانی سوپای توركیا و ئێران و حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو وای گوت.
توركیا هاوپه‌یمانێكی له مێژینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌ك نزیكبوونه‌وه له ڕووسیا، هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، له لایه‌ن واشنتنه‌وه ڕێوشوێنێكیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر، وه‌ك كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئیجه‌رلیك و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئوردن و كوێت و دوایه‌مین هه‌ڵوێستیش بریتییه له ڕاگرتنی ڤیزای هاووڵاتییانی توركیا بۆ ئه‌مه‌ریكا.
دوێنێ یه‌كشه‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م ڕووداوانه‌ی دوایی ناچارمان ده‌كات جارێكی تر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكوومه‌تی توركیا بكه‌ین و مامه‌ڵه‌ی ڤیزا ڕاگرین جگه له ڤیزای كۆچبه‌ران. ئه‌گه‌رچی هۆكاری ئه‌و بڕیاره بۆ گرتنی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسته‌نبوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تۆمه‌تبار كراوه به سیخوڕیكردن بۆ گوله‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا هۆكار نییه و كۆی گشتی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی توركیا ئه‌مه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
توركیا له به‌رامبه‌ردا ئه‌ویش بڕیاری دا هه‌ڵوێستێكی هاوشێوه ده‌رببرێ و باڵوێزخانه‌كه‌ی له واشنتن ڕای گه‌یاند، هه‌موو ڤیزایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ توركیا هه‌ڵپه‌سێراوه بۆ كاتێكی نادیار.
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ بووه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له بیانوو ده‌گه‌ڕێ بۆ سزادانی زیاتری ئێران و له‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه په‌شیمانه كه له نێوان تاران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك واژوو كرا و به خراپترین ڕێككه‌وتن ناوی ده‌بات، هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان قۆستووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌ش بكاته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا بسه‌پێنێ و ناچاری كردووه هیچ جووڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كوردستان نه‌كات.
دوای هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه له دژی ئێران ده‌خوێنرێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ سوپای پاسداران وه‌ك هێزێكی تیرۆر بناسرێنرێ، ئه‌مه‌ش ئێرانی به ته‌واوی تووڕه كردووه و له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری سوپاسالاری سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه، ئێمه‌ش سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ته‌ماشا ده‌كه‌ین.
ئێسته هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكدایه جووڵه‌ی هێزه گه‌وره‌كانی دنیا به هه‌ر بارێكدا بڕوات، له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌شكێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ دوای ڕیفراندۆمه‌كه دروست بوو، ئه‌گه‌رچی هه‌موو زلهێزه‌كان داوای دواخستنیان ده‌كرد، چونكه له كۆتادا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ به‌هۆی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه، زلهێزیی خۆیان بسه‌لمێنن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و سیاسه‌ته تازه‌یه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌ك پێشتر هه‌موو هێلكه‌كانی نه‌خستووه‌ته باوه‌شی ئه‌مه‌ریكاوه.
تكایه ئه‌م پۆسته مووشاره‌كه بكه‌و له كۆمینت رای خۆت ده‌ر ببڕه