ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    هۆشداری زانستی.. 2018 ساڵی بومەلەرزە وێرانكەرەكان دەبێت

    هۆشداری زانستی.. 2018 ساڵی بومەلەرزە وێرانكەرەكان دەبێت

    زانایانی جیۆلۆجی هۆشدارییاندا لەزیادبوونی ژمارەی بومەلەرزەكانی جیهان، كە چەند هۆكارێك بۆ زیادبوونی بومەلەرزەكان هەیە.

    زاناكان هۆشداریشیاندا بەوەی زیادبوونی بومەلەرزەكان دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی بەشێوەیەك، ساڵی 2018 چەند بومەلەرزەیەكی وێنەرانكەر ئەگەری روودانیان هەیە.
     
    زاناكان هۆكاری روودانی بومەلەرزەكان بۆ جووڵانەوەی زەوی دەگێڕنەوە، كە جوڵە ناوەكییەكان روویان لەزیادبوون كردووە، هەروەها ئەو گۆڕانكارییە ژینگەییانەی لەناچەكانی هێڵی ئیستیوایی زەوی روویداوە.

    هەروەها زاناكان باسیان لەوە كردووە جوڵەی زەوی ئێستا رۆژانە میلی چركەیەك زیاددەكات، كە ئەوە هێزی وزەكانی ناو زەوی زیا دەكات‌و بەو هۆیەوە ئەگەری بومەلەرزەی بەهێز لەئارادایە.

    دواین بومەلەرزەی بەهێز، كە لەجیهان روویدا، بومەلەرزەیەك بوو، لەناوچە سنوورییەكانی باشوورو رۆژئاوای كوردستان روویدا، كە پلەكەی 7.3 پلەی رێختەر بوو، بەو هۆیەشەوە زیانی زۆری بەدواوە هات.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close