ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    راگەیەندراوێک لە پەکەکەوە"کورد لە باشوری کوردستان تەنھا نییە"

    راگەیەندراوێک لە پەکەکەوە"کورد لە باشوری کوردستان تەنھا نییە"

    "ئێستا پێویستی کۆنفیدراڵی ھاتووەتە گۆڕێ"
    پەکەکە: کورد لە باشوری کوردستان تەنھا نییە

    کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کورستان-پەکەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، گەلی کورد لە باشوری کوردستان تەنھا نییەو دەڵێت، ئێستا زەروورەتی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی و خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی، دێتە گۆڕێ بۆ باشور، كه پەکەکە نوێنەرایەتیی دەکات.
      
    لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەدا ھاتووە، کەکۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەیان لە ڕۆژەکانی ٢٠ بۆ ٢٨ی مانگی ڕابردوودا بەڕێوەبردووەو ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە خراوەتەڕوو، کەباس لە دۆخی کوردستانی باشورو باکورو، کۆتایی شەڕی رەققە کراوە.

    لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، سەبارەت بەباشوری کوردستان و عێراق کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند،"جارێکی دیکە ئاشکرابوو کە چۆن دەوڵەتە پیلانگێڕەکان دژی کورد ڕێکدەکەون، لە کۆبوونەوەکەماندا ئەو زیانانەی پەیوەندیی نێوان پارتی و ئاکەپە لە کوردیان دا نرخێندران، ھەروەھا بە بنبەست گەیشتنی بۆچوونی دەوڵەت نەتەوەی پارتی خرایە بەرباس، لێرەدایە کە زەڕوورەتی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی و خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی دێتە گۆڕێوە کە پەکەکە نوێنەرایەتیی دەکات".
     
    پەکەکە دەڵێت، جارێکی دیکەش ڕایدەگەیەنین، کە گەلی کورد لە باشور و بەتایبەتی خەڵکی ئێزدی بەتەنیا نین،" لەکۆبووەنەکەماندا ھەروەھا سەرکەوتنی شەنگال، بەرز نرخێندراو پێشوازیکرا لەپرۆژە خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی لە شەنگال بۆ خەڵکی ئێزدی".
     
    "شەڕ لە عێراقدا کۆتایی نەھاتووە و ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوامبێت، ئێرانیش لە شەڕەکەوە تێوەدەگلێت، لێرەدایە کە سیاسەتی شۆڕشگێڕانە دەتوانێت ڕێگا بۆ سەرکەوتنی گەورە بکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە چالاکییەکانی گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەنرخێنین"کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وادەڵێت.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close