ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    داوای لەسەركارلابردنی ترەمپ پێشكەشی كۆنگرێس دەكرێت

    داوای لەسەركارلابردنی ترەمپ پێشكەشی كۆنگرێس دەكرێت

    ئەندامێكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژەی لەسەركارلابردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامادە دەكات و داواش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دەستبەجێ كۆبوونەوەی تایبەت بۆ دوورخستنەوەی ترەمپ دەستپێبكات.
    ستیڤ كۆهین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە پرۆژەكەیدا چەند تۆمەتێكی وەك رەفتاری نایاسایی و رێگرتن لە كاری دادگاكانی ئاڕاستەی ترەمپ كردووە و رایگەیاند كە پرۆەكەی لەلایەن 5 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پشتیوانی دەكرێت و بەمنزیكانەش 10 ئەندامی دیكە ئیمزای دەكەن.

    وتیشی، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەیكەن كە دەستبەجێ كۆبوونەوەی تایبەت بە لەسەركارلابردنی ترەمپ دەستپێبكات.

    ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری كۆهینەوە ئەو تۆمەتانەی بڵاویكردەوە كە ئاڕاستەی ترەمپ كراون لەوانەش، ئاستەنگكردنی كاری دادگاكان، ئەویش دوای ئەوەی جەیمس كۆمی بەڕێوەبەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە پۆستەكەی دوورخستەوە كە ئەركی لێكۆڵینەوەی لە دۆسێی ئەگەری دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكای پێسپێردرابوو.

    جگە لەوەش ژمارەیەك ئەندامی دیموكراتەكان، ترەمپ تۆمەتبار دەكەن بەوەی پۆستەكەی بۆ خۆ دەوڵەمەندكردن بەكارهێناوە.

    بەپێی یاساكانی كۆنگرێس، لەسەركارلابردنی سەرۆكی ئەمریكا پێویستی بە رەزامەندی زۆرینەی رەهای ئەندامانی ئەنجومەنەكە هەیە كە لە 435 پێكهاتووە و كۆمارییەكانیش باڵادەستن تێیدا و 46 كورسیان لە دیموكراتەكان زیاترە، بۆیە تائێستا ئەگەری دەنگدان یاخود كۆبوونەوەی تایبەت بە لەسەركارلابردنی ترەمپ بە مەحاڵ دەزانرێت.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close