ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    شاسوار عەبدولواحید پارەی كارەبای حكومەتیش نادات

    شاسوار عەبدولواحید پارەی كارەبای حكومەتیش نادات

    بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای كرد، پاركی چاڤی لاند زیاتر 445 ملیۆن دینار پارەی كارەبای نەداوە و بەو ھۆیەوە بڕیاری بڕینی كارەبای پڕۆژەكە دراوە كە ھی شاسوار عەبدولواحید خاوەنی كۆمپانیای نالیایە.
    سیروان محەمەد، لێپسراوی راگەیاندی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگیاند: "کارەبای چاڤی لاند بە بڕیاری بەڕێوبەری گشتی کارەبای سلێمانی بڕاوە، کە پارەیەکی زۆر قەرزارن زیاتر 445 ملیۆن دینار قەرزارن و چەندین جار بۆیان کراوە بە قیست، بەڵام هەر نەیانداوە، تاوەکو ئەو کاتەی پارەی کارەباکە دەدەن کارەبای چاڤی لاند نادەینەوە".
    راشیگەیاند: "سەبارەت بە نرخی کارەباوە هیچ جیاوازیەك نەکراوە لەگەڵ شوێنەکانی تر هەمووی یەك نرخە".
    لێپرسراوی راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەروو: "بۆ هیچ کۆمپانیایەك و یەکەنیشتەجێبووەکان نییە کارەبای هاووڵاتیان ببڕێت بەبێ ئاگاداری قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نە کارەبای مۆلیدە نەکارەبای نیشتمانی، چونکە ئەوە خزمەتگوزاریە نابێت گەمارۆ بخرێتە سەر هاووڵاتیەکان بۆ ئەوەی پارەکە بدەن، هەر بۆیە شەوی رابردوو لە یەکەنیشتەجێبوەکانی کورد سیتی 1 لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە بە نایاسای هەستان بە بڕینی کارەبای چەند ماڵێك".
    ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی راپۆرتی چاودێری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، كە پێشتر لە رۆژنامەیەك بڵاوكراوەتەوە لە ساڵانی (2013 - 2014) کۆمپانیای نالیا بەبێ یەکلابوونەوەی دۆسیەی سووتانی تەلەڤزیۆنی (نالیا)، وەکوو پێشینە بە دەستەبەری بانك لە مانگی 2ی 2013، بڕی 3 ملیار و 603 ملیۆن و 750 ھەزار دیناری وەکو قەرز لە حکوومەت پێدراوە، بەڵام دواتر کۆمپانیای نالیا کەیسەکەی لە دادگا نەبردووەتەوە و تا ئێستاش ئەو بڕە پارەیەی نەگەڕاندووەتەوە.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close