ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    سوپای ئەمەریکا لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە داوای لێبوردنی کرد

    سوپای ئەمەریکا لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە داوای لێبوردنی کرد

    فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا، ئەمڕۆ لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەیەک داوای لێبوردنی کرد، کە گوایە ئەوەی بڵاویکردووەتەوە سوپای میسرە و خۆی بۆ شەڕی دژی تیرۆر ئامادە کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا وێنەکە هی سوپای عێراقە.
    فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا لە تویتێکدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی "بەوپەڕی خۆبەکەمزانییەوە داوای لێبوردن دەکەین سەبارەت بە بەکارهێنانی وێنەیەکی سوپای عێراق  بە هەڵە لە تویتێکدا، ئەو تویتە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە بڵاوکراوە نوێیەکان کە هەمان وێنەی لەگەڵ بڵاوکراوەتەوە، ئێمە شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ سوپای میسر لە دژایەتیکردنی تیرۆر".

    ئەوە لە کاتێکدایە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا کاتی خۆیدا لە لێدوانەکەیدا لە کاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا نووسیویەتی، هێزەکانی میسر کە پێکهاتوون لە هێزی پیادە و پەڕەشوتەوان و هێزی بروسکە و تانک و تۆپ، بە پشتیوانی هیزی ئاسمانی رووبەڕووی تیرۆریستان دەبنەوە لە هەر کوێیەک بن، هەروەها سورن لەسەر پاککردنەوەی خاکی میسر لە پۆخەڵەواتەکانی تیرۆریستانی داعش.


     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close