رووسیا له‌به‌ر دڵی توركیا په‌یه‌ده‌ی داوه‌تی ئاستانا نه‌كرد
بڕیار بوو له 18ی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی گه‌لی سووریا له ئاستانا به سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی رووسیا ئه‌نجام بدرێت، كه هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا و سووریاش ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بوون، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده داوەت كرابوو، توركیا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.
توركیا به ئاشكرا به رووسیای گوت ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده داواتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كراوه، ئێمه نایه‌ین و قبووڵیشی ناكه‌ین ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی وادا به‌شدار بن، چونكه په‌یه‌ده به لای توركیاوه تیرۆریسته.
ئه‌گه‌رچی پێشتر رووسیا په‌یه‌ده‌ی به به‌شێكی گرنگی سووریا ناوه‌زه‌ند كردووە و داواكه‌ی توركیای ره‌ت كرده‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ڵێ كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا كه رووسیا له‌به‌ر خاتری توركیا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخستووه.
باسی له‌وه‌ش كردووە كه رووسیا به‌ڵێنی به توركیا داوه په‌یه‌ده داوه‌ت نه‌كات، به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو توركیا ته‌نیا چاو‌دێر ده‌نێرن و نوێنه‌ری فه‌رمییان ناچێته كۆبوونه‌وه‌كه‌وه.