ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ئێران ناوچەیەکی سنووریی سلێمانی تۆپباران دەکات

    ئێران ناوچەیەکی سنووریی سلێمانی تۆپباران دەکات


    پێشتر تورکیا بارەگاکانی پەکەکەی لە چیای ئاسۆس بۆردومان کرد

    تۆپخانەی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی تۆپباران دەکات.

    بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، کاتژمێر 9:30 خولەکی رۆژی یەکشەممە 12/11/2017 تۆپخانەکانی ئێران چیای (ئاسۆس)یان لە سنووری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی تۆپباران کردووە.

    پێشتریش یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)ی باڵی پەکەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندبوو، کە دوای سووڕانەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئێران لە بەسەر چیای ئاسۆس، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی یەرەکەیان لەو ناوچەیە بۆردومان کرد.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close