ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    پێشمەرگەو حەشد چاودێری دەكەن داعش لەكەركوك‌و خورماتوو كەوتووەتە جموجوڵ‌و هێز كۆدەكاتەوە

    پێشمەرگەو حەشد چاودێری دەكەن داعش لەكەركوك‌و خورماتوو كەوتووەتە جموجوڵ‌و هێز كۆدەكاتەوە

    داعش لەناوچەكانی دەوروبەری كەركوك‌و خورماتوو كەوتووەتە جموجۆڵ‌و هێز كۆدەكاتەوە، پێشمەرگەو چەكدارانی حەشدی شەعبیش بەجیا چاودێری جموجۆڵەكانی چەكدارانی ئەو رێكخراوە دەكەن‌و پێیانوایە "پیلانیان بۆ هێرشكردن داڕشتووە".

    نازم كەهیە رێكخەری پەیوەندیەكانی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لەكەركوك، بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند "داعش لەڕۆژانی رابردوودا لەناوچەی بەشیری باشووری كەركوك بۆسەی بۆ حەشدی شەعبی داناوەو 5 چەكداری حەشدی كوشتووە."

    نازم كەهییە راشیگەیاند "داعش بەشەوان دەردەچن‌و دەچنە گوندەكانی دەوروبەری كەركوك بۆ خۆراك پەیداكردن."

    بەپێی زانیارییەكان، لەهەندێك جێگەی سنووری كەركوك‌و خورماتوو ژمارەی چەكدارانی داعش گەیشتووەتە ئاستێك، كە هێزە شیعییەكان ناتوانن پشتگوێیان بخەن‌و بەردەوام لەچاودێری كردنیاندان.

    هاوكات حەسەن بارام جێگری بازنەی حەمرین ی یەكێتی نیشتمانی، بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند "پاشماوەكانی داعش لەكەركوك‌و داقوق‌و سەڵاحەدین خۆیان رێكدەخەنەوەو هێز كۆدەكەنەوە."

    حەسەن بارام راشیگەیاند، "هێزەكانی داعش پیلانیان بەدەستەوەیە، بەڵام نازانین دەیانەوێت بەرەو كوێ‌ بڕۆن‌و چی بكەن."

    لای خۆیشیەیوە عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باكووری عێراقی حەشدی شەعبی، جەختی لەسەر بوونی جموجۆڵی داعش لەكەركوك‌و سەڵاحەدین كردەوە، ئاماژەی بەوەكرد لەڕۆژانی ڕابردوودا هێرشیانكردووەتە سەر چەكدارە گەڕاوەكانی داعش‌و بۆمبارانیان كردوون.

    زیندوبوونەوەی داعش لەناوچەكانی كەركوك‌و خورماتوو، دوای گرژییەكانی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی دێت، كە پێشتر ئەو دوو هێزە پێكەوە شەڕی ئەو گروپەیان دەكرد.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close