رۆژی دووشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا كوشتنی ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح حه‌نون به پله‌ی نه‌قیب له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی به‌غداد نیوز، ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌مان ئه‌و ئه‌فسه‌ر بوو كه ئاڵای عێراقی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی هه‌ڵكردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه له لێدوانێكدا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی راگه‌یاندووه و گوتی "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به ماتۆرسكل هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان له ناوچه‌ی حوڕیه‌ی باكووری رۆژئاوای شاری به‌غدا كشتوویانه".
ئاشكراشیكرد "ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه ته‌قه‌یان له ناوبراو كردووه و برینداریانكردووه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، له‌ڕێگا گیانی له‌ده‌ستداوه".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی به‌غداد نیوز، ئه‌و چه‌كدارانه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه و گوتیشی "ئه‌حمه‌د ئه‌و ئه‌فسه‌ره بوو كه دواى چوونی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی بۆ ناو شاری كه‌ركوك، ئاڵای عێراقی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه هه‌ڵكردبوو".