دەیان نامە و پەیامی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کەوتوونەتە دەست گرووپە چەکدارەکانی لیبیا و بەشێکی نێوەڕۆکی نامەکانیش بڵاوکرانەوە.
"شەڕەکە دوورودرێژ و گرانە"، بەم وشانە ئەبوبەکر بەغدادی چەکدارانی خەلافەتە داڕووخاوەکەی ئاگاداردەکاتەوە، دوای تێکشکانیان لە عێراق و سووریا.
ئەو نامانە ئاراستەی 13 سەرکردەی داعش لە لیبیا کراون و مێژووی هەندێکیان بۆ کۆتایی ساڵی رابردوو و هەندێکی دیکەیان بۆ چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، پلانی داهاتووی خەلیفەکەی داعشیش ئاشکرادەکەن.
ئەبوبەکر بەغدادی لە نامەکانیدا داوا لە چەکدارەکانی دەکات لە لیبیا پێشوازی لە چەکدارە هەڵاتووەکانی عێراق و سووریا بکەن و باشووری لیبیا کە ناوچەیەکی دەشتایی کەندوکۆسپاوییە، بکەنە گۆڕەپانێک بۆ کۆکردنەوەی چەکدارەکان.
بەغدادی لە یەکێک لەو نامانەدا باس لە شکستەکانی رێکخراوەکەی لە عێراق و سووریا دەکات و دەڵێت: "ئەوەی ئێستا لە عێراق و سووریا دژمان دەکرێت، جەنگێکە گۆڕانکارییەکان بەسەر جیهاندا سەپاندوویەتی، دەبوو بزانین کە روودانی گۆڕانکاری دیاردەیەکی گەردوونییە، جێگیری لە شوێنێکدا نییە، بەردەوام هەڵکشان نییە، ئەوەی کە دێت گرانە پێشبینی بکرێت و روودانیشی دیاردەیەکە ناتوانین پێشبینی بکەین".
هەروەها بەغدادی ئامانجی داهاتووی ئاشکرادەکات و دەڵێت: "گۆڕەپانی داهاتووی جیهادمان لیبیایە، ئەوێ ئەمارەتی داهاتووی ئیسلامە، لەوێشەوە ئاڵای جیهاد لە میسر و تونس و جەزائیر بەرزدەکرێتەوە".
ئەبوبەکر بەغدادی جەخت لە پێویستی ئامادەکردنی منداڵان و بردنیان بۆ بینینی دیمەنەکانی جێبەجێکردنی چالاکییەکانی کوشتن دەکاتەوە و بە "پەروەردەی ئیمانیی گشتی" ناوی دەبات و دەڵێت: "دەبێت تووندوتۆڵی و هێز دروستبکەین، بۆئەوەی بڕبڕەی رێکخراوەکەبن لە ئایندەدا، ئەگەر بایەخ بە تازەپێگەیشتووان و پەروەردەکردنیان نەدەین، جەماعە ون دەبێت، دووژمن زۆری لێبردین و پێویستە نەوەیەکی نوێ بۆ هەڵگرتنی ئاڵا ئامادەبکەین".
خەلیفەی داعش داوای سەرکوتکردنی ناکۆکییەکانیش لەنێو ریزەکانی رێکخراوەکەی لە لیبیا دەکات و دەڵێت: "قسە و باس لەنێو لەرزۆک و سەرشۆڕەکانی نێوانتان زۆربووە، هیچ شتێکیش یەکلاکەرەوە نییە بۆ ئەوە جگە لە ملپەڕاندن و کەوتنی کەلـلەسەریان نەبێت لەنێومان بەر لە دووژمن" دەشڵێت: "هیچ نەیبەزاندین و براکانمانی ون نەکرد جگە لە خیانەت".
زۆربەی نامەکانی ئەبو بەکر بەغدادی بە زمانی عەرەبین، لەگەڵ هەموو نامەیەکیشدا وێنەی وەرگێڕدراوی بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی لەگەڵدایە.