ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    کۆمەڵێك ڕاستی سەرسوڕهێنەر لەسەر مار کە ڕەنگە نەتزانیبن

    کۆمەڵێك ڕاستی سەرسوڕهێنەر لەسەر مار کە ڕەنگە نەتزانیبن

    کۆمەڵێك راستی لەسەر ژیان و تایبەتمەندییەکانی مار کە یەکێکە لە جۆرەکانی خشۆکەکان و لەلای مرۆڤ بە ئاژەڵێکی ترسناک ناسراوە.
     ماڵپەڕی "alarabyia-عەرەبییە" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە ڕاستی کردووە سەبارەت بە مار کە ڕەنگە زۆر کەس نەیزانیبێت، بەم جۆرە:
    ١. مار لە شوێنی سارددا ناژی:
    مار لە زۆرێکی وڵاتە ساردەکاندا ناژی چونکە ناتوانێت جەستەی گەرم بکاتەوە و پێویستی بە سەرچاوەیەکی دەرەکییە بۆ گەرمکردنەوەی جەستەی بۆیە زیاتر لە ناوچە گەرمەکاندا دەمێنێتەوە.
    ٢. مارەکان بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن ساڵ ژیاون:
    کۆنترین پاشماوەی ئێسکی مار کە دۆزراوەتەوە تاوەکو ئێستا و ناوی "تیتانوبوا" لێنراوە، بۆ ماوەی ٦٠ ملیۆن ساڵ ژیاوە و درێژییەکەی ١٥ مەتر و کێشەکەی ٩٠٠ کیلۆگرام دەبێت.

    ٣. مار لە توانایدایە ئاژەڵێك بخوات کە لە خۆی گەورەترە:
    مار چەناگەی نییە بۆیە بە تەواوەتی دەمی دەکرێتەوە و گەورە دەبێتەوە ئەمەش وادەکات بتوانێت ئەو ئاژەڵانە بخوات کە قەبارەیان لە خۆی گەورەترە.
    ٤. %٧٠ی مارەکان هێلکە دەکەن و %٣٠یان بەچکەیان دەبێت:
    ئەو مارانەی هێلکە ددەکەن هێلکەکانیان لە شوێنە گەرمەکاندا دادەنێن چونکە ئەو گەرمییە یارمەتییان دەدات هێلکەکان بەباشی گەشەبکەن، و زۆرینەی جۆرەکانی مار گرنگی بە بێچووەکانیان نادەن پاش هاتنە دەرەوەیان لە هێلکەکانیان و بەخێویان ناکەن، ماری کۆبرا بە تەنها جۆری مار دادەندرێت کە شوێنی تایبەت بۆ هێلکەکانی دروستدەکات و پارێزگاری لە بێچووەکانی دەکات.
    ٥. هەندێك جۆری مارەکان توانای فڕینیان هەیە:
    هەندێك جۆری مارەکان لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیادا توانای فڕینیان هەیە، ئەم مارانە کوشتندەن و دەتوانن بە ڕاددەیەك بەرزببنەوە کە بگەن بە باڵندەکان و ڕاویان بکەن، ئەمەش بە جۆرێكە جەستەی لار دەکاتەوە و بە کلکی پاڵ بە خۆیەوە دەنێت بەمەش بەرزدەبێتەوە و بۆ مەودایەك و نێچیرەکانی دەگرێت.

    ٦. زۆرینەی مارەکان ژەهراوی نین:
    تەنها ٣٧٥ جۆر ماری ژەهراوی هەن لە کۆی ٣٠٠٠ جۆری مار لە جیهاندا، ئەم مارانە بە تەواوەتی مەترسیدارن بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.
    ٧. مار بەخت دەهێنێت:
    وێڕای ئەوەی مار بە ئاژەڵێکی ترسناك ناسراوە، لە زۆرینەی کۆمەڵگاکاندا بەوە ناسراوە کە بەخت دەهێنێت، لە ژاپۆن مار هێمایەکە بۆ پارە و سامان، و گەر کەسێك مار بکوژێت دەڵێن کە هەموو پارەکانی لەدەست دەدات، بە بڕوای بەشێک لە کەسەکان  دۆزینەوەی ماری سپی بەخت دەهێنێت بۆ تەواوی ژیانی ئەو کەسە.

    مووشاره‌كه‌ی بكه‌

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close