سوپاى توركيا كاروانێكى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى هاوسنوورى سووريا كرد بۆ پشتيوانيكردنى ئه‌و هێزانه‌ى له ناوچه‌كه‌دان.
كاروانه سه‌ربازييه‌كه پێكهاتووه له پشتيوانى سه‌ربازى و زرێپۆش و بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى.
ئه‌مڕۆ ئه‌و كاروانه گه‌يشته ناوچه‌ى ريحانلى له ويلايه‌تى هه‌تاى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دواى نيوه‌ڕۆى دوێنێ تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا تۆپبارانى شارى عفرينيان له رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سووريا) ده‌ستپێكرد.
شارى عفرين له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)دايه و توركيا ئه‌و هێزانه به تيرۆريست وه‌سفده‌كات و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)ن.
ئه‌و تۆپبارانه دواى ئه‌وه هات كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه خۆى راده‌ست نه‌كات، عفرين خاپوور ده‌كه‌ين.