ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    دوای چەند کاتژمێرێک لە شووکردنی گیانی دەرچوو

    دوای چەند کاتژمێرێک لە شووکردنی گیانی دەرچوو

    خانمێکی ئەمەریکی لەدوای تووشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجە رۆژەکانی کۆتایی تەمەنی لە نەخۆشخانە بەسەربرد، بەڵام ئەوەی بۆ خوێنەرانی ئەو هەواڵە مایەی خەمباری بووە، دوای چەند کاتژمێرێک لە هاوسەرگیرییەکەی کۆچی دوایی کرد.

    ئەو خانمە ناوی هیدزەو تەمەنی 31 ساڵ بووەو دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ بووە، لە ویلایەتی کۆنیتێکتی ئەمەریکا ژیاوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن، بەڵام دوای 18 کاتژمێر و بۆ رۆژی دواتر بۆ هەتایە چاوەکانی لێکدەنێت و تاریکی گۆڕ دەبێتە هەوارە تازەکەی نەک ئامێزی دڵخوازەکەی. 

    ئەوەی لە وێنەکاندا دەبیندرێت ئەو خانمە لەکاتی ئاهەنگگێڕانیشدا سەرقاڵی ململانێییە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەداو بەجلوبەرگی سپی و تارای بوکێنییەوە ئۆکسجین بەکاردەهێنێت و دەمامکی بەستووە.

    هیدز لەکاتی راهێنان و رۆڵبینین لە سەماکاندا دەکەوێتە داوی ئەو کوڕەوە کە ناوی دەیڤیدە، بەڵام دواجار بڕیاری هاوسەرگیریی دەدەن سەرەڕای ئەوەی کچەکە لە کۆتاییەکانی ژیانیدا بووە.

    دەیڤیدی زاوا کە تەنها 18 کاتژمێر لە ژیانی سینگڵی دوورکەوتبووەوە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لە وڵاتەکەیدا وتوویەتی "لە رۆژی 23ی دیسەمبەری 2016 بڕیاربووە هاوسەرگیری بکەین، بەڵام بەهۆی نەخۆشی ئەو کچەوە ئاهەنگەکەمان دواخست و بڕیارماندا لە 30 دیسەمبەری 2017 هاوسەرگیریی ئەنجام بدەین، بەڵام پزیشکەکان پێیانڕاگەیاندم هەوڵی ئەوە بدەم کاتەکەی نزیکتر بکەمەوە، چونکە دیاربووە باری تەندروستی بەرەو خراپتربوون دەچوو".

    بڵاوی بكه‌وه‌= رای خۆت له‌ كۆمینت بنووسه‌

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close