ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    توركیا شۆك بووە.. ئەمریكا موشەكی دژەتانكی رادەستی یەپەگە كردووە

    توركیا شۆك بووە.. ئەمریكا موشەكی دژەتانكی رادەستی یەپەگە كردووە

    سوپای توركیاو چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری، تووشی شۆك بوون، ئەوەش بەهۆی ئەو بەرگرییەی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەعفرین دەیكەن.

    سوپای توركیاو چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری، لە 20ی مانگی رابردووەوە دەستیان بەئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین كردووە، بەڵام رووبەڕووی بەرگرییەكی توندی شەرڤانانی یەپەگە بوونەتەوە.

    بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی، بەرگرییەكانی شەرڤانانی یەپەگە، بەپاڵپشتی ئەو موشەكە دژە تانكانەیە، كە ئەمریكا لەرۆژئاوای كوردستان رادەستی كردوون.

    هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەو موشەكانەی ئەمریكا رادەستی یەپەگەی كردووەو لەڕووبەڕووبوونەوەی سوپای توركیا لەعفرین بەكاریدەهێنن، لەجۆری موشەكی دژە تانك‌و "هێلفایەر"ە "تاو"ی ئەمریكین.

    ئەو رۆژنامەیە ئاشكراشیكردووە، كە ئەمریكا تەنیا لەرێی ئاسمانییەوە هاوكاری نەگەیاندووەتە شەرڤانانی یەپەگە لەرۆژئاوای كوردستان، بەڵكو چەند كاروانێكی سەربازی هاوكاری لەباشووری پارێزگای ئیدلیبەوە گەیاندووەتە شەرڤانانی یەپەگە.

    هەروەها رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، ئەو هاوكارییە سەربازییانەی ئەمریكا بۆ یەپەگە بووەتە هۆی زیانێكی زۆر بۆ سەر سوپای توركیا، كە ئێستا ئۆپەراسیۆنی سەر عفرین بەرێوەدەبەن.

    شەرڤانان لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر عفرین تائێستا دەیان تانك‌و زرێپۆشی سوپای توركیایان تێكشكاندووە، كە ئەوەش رێگری بووە لەپێشڕەوی سوپاكە لەناوچەكە.

    مووشاره‌كه‌ی بكه‌

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close