ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    لە تۆڵەی عەفرین پەكەكە شەڕ دەباتە باكووری كوردستان

    لە تۆڵەی عەفرین پەكەكە شەڕ دەباتە باكووری كوردستان

    ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) رایدەگەیەنێت، لەبەرامبەر عەفرین، بەرخودانی گەورە لە باكووری كوردستان دەست پێدەكەن و شاری شەمزینان رزگار دەكەن.
    دوران کاڵکان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەكەكە، بە کەناڵی تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەری نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووە: "شەڕی عەفرین پێی ناوەتە قۆناخی دووەمەوە، شەڕی گەریلایی لە عەفرین دەستیپێکردووە، ئەوانەی لە عەفرینن هێزە تایبەتەکانی حکومەتی تورکن، گەلی کورد هەرگیز لێیان نابوورێت، ئەوانەی ئێستا لە عەفرینن داگیرکەرن، گەلی کورد تۆڵەیان لێدەکاتەوە".
    دەشڵێت: "با ئەردۆغان و باخچەلی باش بزانن، کە شۆڕشی باکوور بەڕێووەیە، لە باکووری كوردستان شۆڕشێکی نوێ دێتە ئاراوە، دەبێ بزانن کاتێك عەفرین دەستێنن ئەنقەرە لە دەست دەدەن، لە ساڵی 2018 فاشیزمی ئەنقەرە تێکدەشکێت، لە باکووری كوردستان بەرخودانی گەورە دەست پێدەكات".
    گوتیشی: "هەموو شوێنێكی كوردستان عەفرینە و هەموو شوێنێك بەرخودانە، دەبێت لە هەموو شوێنێك لە دژی داگیرکاری چالاکی ئەنجام بدرێت، گەریلاکان لە سەرحەد و ئامەد چالاکی دەکەن، چالاکییەکان بەرفراوانتردەبن، گەریلا دەتوانێت بۆ عەفرین هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە دەست پێبکات و شەمزینان لە حکوومەتی تورکیا وەربگرێتەوە".
    مووشاره‌كه‌ی بكه‌

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close