ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    فەڕەنسا پلانی جەنگی لە سووریا داڕشت و ڕووسیاش کەشتییە جەنگییەکانی جوڵاند

    فەڕەنسا پلانی جەنگی لە سووریا داڕشت و ڕووسیاش کەشتییە جەنگییەکانی جوڵاند

    لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هێرشی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا، فەڕەنسا پلانی هێرشکردنە سەر سووریای داڕشت و ڕوسیاش کەشتییەکانی لە بەندەری تەڕتوس جوڵاند.
    بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی لۆفیگارۆ، فەرماندە سەربازییەکانی سوپای فەڕەنسا پلانی هێرشکردنە سەر سووریایان بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا داوە.
    لۆفیگارۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر بڕیار لەسەر هێرشەکە بدرێت، پشت بەو پلانە دەبەسترێت، کە ڕادەستی ماکرۆن کراوە.

    هەروەها توڕی میدیایی بی بی سی بڵاویکردەوە، تێریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، بەبێ وەرگرتنی بڕیاری پەرلەمان بەریتانیا ئامادەیە بەشداری لە هێرشی سەربازی لە سووریا بکات.
    هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، ڕووسیا ئەو کەشتییە جەنگییانەی بۆ دەریای ناوەڕاست جوڵە پێکرد، کە لە بەندەی تەڕتوس لەنگەریان گرتبوو.
    بەگوێرەی لێکدانەوەی پسپۆڕانی سەربازیش، جوڵاندنی کەشتییەکانی ڕوسیا بۆ ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، بۆ ئەوەیە پانتایی و ڕووبەرێکی فراوان لە بەردەمیان هەبێت و ئازادییەکی زیاتریان هەبێت لە ڕووبەرووبونەوەی هەر مەترسییەک.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close