ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    بەهۆی پێکدادانی نێوان هیندوس و موسڵمانانی هیندستان لانیکەم 37 کەس کوژران

    بەهۆی پێکدادانی نێوان هیندوس و موسڵمانانی هیندستان لانیکەم 37 کەس کوژران


    لەکاتێکدا موسڵمانان لە دەلهی خۆپیشاندانیان دژی یاسای نوێی وڵاتینامە دەکرد، بەهۆی پێکدادانی نێوان هیندوسەکان و موسڵمانانی هیندستان، لانیکەم تاوەکو ئێستا 37 کەس کوژراون و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون.
     
    بەهۆی ئەوەی لەکاتی پێکدادان و گرژییەکاندا کارێکی ئەوتۆیان نەکردووە بۆ راگرتنی، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتباردەکرێت کە تەنیا بینەری کوشتن و بریندارکردنی خەڵک و هێرشکردنە سەر موڵک و ماڵی خەڵک و مزگەوتەکان بووە.
     
    رەخنە لە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەیرانی هیندستان دەگیرێت کە لەکاتی پێویستدا هەڵوێستی نەبووە و پێشوازیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە لەکاتی ئاڵۆزییەکەدا، رۆژی 26ی شووباتی 2020 دواجار مۆدی بێدەنگیی شکاند و داوای هێوربوونەوەی دۆخەکەی کرد و گوتی "ئاشتی و هەمەچەشنەیی سەنتەری رەوشتمانە".
     
    هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، کۆمەڵکوژی دژی موسڵمانانی هیندستان ئەنجامدراوە و گوتیشی "ئێستا هیندستان بووە بە وڵاتێک کە کۆمەڵکوژی تیایدا بەربڵاوە، چ جۆرە کۆمەڵکوژییەک؟ کۆمەڵکوژیی موسڵمانان. لەلایەن کێوە؟ لەلایەن هیندوسەکانەوە".
     
    ئۆپۆزیسیۆنی هیندستانیش دژی تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکانە و ئیدانەی بێدەنگیی حکومەتی دەکات.
     
    جگە لە سوتاندنی مزگەوت لەلایەن هیندوسەکانەوە، بەشێک لە دووکان و شوێنکاری موسڵمانان سوتێندران و زیانی مادییان بەرکەوت.
     
    خۆپێشاندەران داوا دەکەن یاسای نوێی وڵاتینامە هەڵبوەشێندرێتەوە و بە ئاسانی وڵاتینامە بەو هیندوسانە نەدرێت کە لە وڵاتانی دیکەوە روویان لە هیندستان کردووە.
     
    ئەو یاسایەی موسڵمانان لە دژی وەستاونەتەوە، رێگەدەدات وڵاتینامە بەو هیندوس، مەسیحی و شوێنکەوتووانەی ئایینەکانی دیکە بدرێت کە خەڵکی بەنگلادش، پاکستان و ئەفغانستانن و بەشێوەیەکی نایاسایی لە هیندستاندان، بەڵام ئەو تایبەتمەندییە موسوڵمانان ناگرێتەوە و ئەوەش موسڵمانانی هیندستانی توڕەکردووە.
     
    هیندستان دووەمین وڵاتی جیهانە لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و زیاتر لە ملیارێک و 352 هەزار کەس تێیدا دەژین؛ لەو ژمارەیەش لە 14%یان موسڵمانن و لە 79%یان هیندوسن.


    خۆشه‌ویستانی مالپه‌ری شایسته‌ له‌ لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه‌ سزا له‌سه‌ر مالپه‌ره‌ پۆسته‌كان ره‌ش ئه‌كریته‌وه‌
    بۆیه‌ له‌ هه‌رچ شوینیكی فه‌یسبوكه‌وه‌ بینه‌ری ئه‌م پۆسته‌ی چه‌ند كۆمینتیكی له‌سه‌ر بكه‌ تا سزاكانی فه‌یسبوكمان
    له‌سه‌ر لابچی
    سوپاسی هاوكاریتان ئه‌كه‌ین