لەکاتی ریکلامکردنی بازرگانی، دەیانەوێت سێڵفییەک بگرن بەڵام لە پشتیانەوە کارەساتێک روودەدات.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، کۆمەڵێک کەس سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەوەی ریکلامی بازرگانی بکەن و کاتێک یەکێکیان دەیەوێت وێنەی سێڵفی خۆی و هاوڕێکانی بگرێت، لە پشتەوە ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی زۆر بە شێوەی وەرگەڕان تێپەڕدەبێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتەوەو بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بینەری زۆری هەبووە.