تائێستا 724 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین گیانیانله‌ده‌ستداوه و به تێكڕاش رۆژانه 68 كه‌س ده‌مرن.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی شاری ووهانی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و شاره ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌زۆر ده‌هێننه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌یانبه‌ن.
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه به‌رپرسه‌كان به پۆشاك و ده‌مامكی خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه، توشبووه‌كان له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌هێنن و چونه‌ته ژێر باڵیانه‌وه، چونكه توشبووه‌كان ته‌واو لاواز بوون.