ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    بەڤیدیۆ؛ دەیان تەرمی چەکدارانی حیزبوڵڵا گەشتنەوە لوبنان

    بەڤیدیۆ؛ دەیان تەرمی چەکدارانی حیزبوڵڵا گەشتنەوە لوبنان

    دوای کوژرانی دەیان چەکداری حیزبوڵڵا لە سووریا ئێران هۆشداریی دەداتە تورکیا




    ناوەندی راوێژکاریی سەربازیی ئێران لە سووریا کە لە هێزە ئێرانی و لوبنانییەکان پێکدێن لەوەڵامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئیدلب و دەورووبەری کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان سەربازی سووری و چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان و چەندین سەربازی ئێرانی، بە تورکیا دەڵێن "دەتوانین بتانکەینە ئامانج واز لەو رەفتارانەتان بێنن".
    ناوەندەکە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەن "ژیرانە رەفتار" بکەن و هێرش نەکەنە سەر هێزەکانیان ئەگینا بەگوتەی خۆیان "سەربازانی تورک" لەلایەن هێزەکانیانەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.
    دەقی راگەیێندراوەکە
    1- لەدوای داواکاریی حکومەتی سووریا بۆ ئازادکردنی رێگای M5 لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتە هاوکاریمان کرد و هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بەهاوکاریی لەگەڵ گرووپەکانی بەرگریی دوای ئازادکردنی رێگاکە، دەستیانکرد بە گەیاندنی خزمەتگوزاریی بە ئەو خەڵکەی لەو ناوچانە نیشتەجێن.
    2- گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای تورکیا دوای ئازادکردنی ئەو رێگایە، هێرشیانکردەسەر ناوەندەکانی سوپای سووریا کە ئێمە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رێگای M5 لە کۆنترۆڵی سوپای سووریا دەرنەچێتەوە هاوکاریی سوپای سووریامان کرد.
    3- لەوکاتەی لە سووریاین، ناوەندەکانی سوپای تورکیا لەژێر چاودێریی هێزەکانمان بوون، بەڵام بەپێی رێککەوتننامەی ئاستانە و کۆبوونەوەکانی دیکە، هێزەکانی کۆمیتەکان و گرووپەکانی بەرگریی هێرشیان نەکردەسەر ناوەندەکانی سوپای تورکیا و تاوەکو ئێستاش لە بەئامانجکردنی ناوەندەکانی تورکیا خۆمان راگرتووە.
    4- لە چوار رۆژی رابردووەوە هێزە دەرەکییەکان لە تاجیکستان و لە حیزبی تورکستانی و هێزەکانی نوسرە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە، هێرشێکی بەرفراوانیان دژی ناوەندەکانی سوپای سووریا دەستپێکردووە، هێزەکانمان ئەمجارەش بۆ ئەوەی ئەو ناوچە ئازادکراوانە جارێکی دیکە لەلایەن ئەو گرووپانەوە کۆنترۆڵ نەکرێنەوە یارمەتی سوپای سووریامان داوە.
    5- لەگەڵ ئەوەی ئێمە لە دۆخی بەرگریی بووین، سوپای تورکیا لە ئاسمانەوە بە ئاگرباران و ناردنی مووشەک هێزەکان و ناوەندەکانمانیان بۆردوومانکردووە و ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە چەندین نێوەندگیرمان بۆلای سوپای تورکیا نارد تاوەکو ئەو هێرشانە و ئەو هەڵسوکەوتە نابەجێیانەیان بووەستێنن.
    6- نێوەندگیرەکان بە سوپای تورکیایان راگەیاندووە تیرۆریستەکان بەپشتیوانی ئێوە هێرشیانکردووەتەسەر ناوەندەکانمان و ئێمە لەگەڵ سوپای سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تیرۆریستانە دەکۆشین، بەڵام بەداخەوە سوپای تورکیا هیچ بایەخێکی بە قسەکانی ئێمە نەداوە و بەردەوامیی بە بۆردوومانەکانی دا تاوەکو چەندین جەنگاوەری ئێمە شەهیدبوون.
    7- تۆپخانەی سوپای سووریا بۆردوومانی ئەو شوێنانەیان کرد کە لەوێوە هێرش کراوەتەسەریان، ئێمە جارێکی دیکە لەرێگەی نێوەندگیرەکانمانەوە بە سوپای تورکیامان گوتووە بەنایزی ئەوە نین بەرەنگاری سوپای تورکیا ببینەوە و فەرماندەکانمان بۆ چارەسەری قەیرانی نێوان سووریا و تورکیا لە رێگای دیپلۆماسییەوە پێداگریی دەکەن.
    8- لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بە هێزەکانمان راگەیاندووە بۆ پاراستنی گیانی سەربازانی تورکیا، بنکە سەربازییەکانیان لە ئیدلب نەکەنە ئامانج، بەڵام سوپای تورکیا هێشتا بەردەوامە لە تۆپبارانی بنکەکانی ئێمە و سوپای سووریا.
    9- ناوەندی راوێژکاریی سەربازیی ئێران و جەنگاوەرانی بەرەنگاریی ( هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان) داوا لە هێزەکانی تورکیا دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی سووریا و تورکیا، ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن و بۆ گەلی تورکیاش جەخت لەوە دەکەینەوە کە رۆڵەکانتان یەک مانگە لەژێر چاودێریی ئێمەن و دەمانتوانی تۆڵە بکەینەوە، بەڵام لەبەر فەرمانی فەرماندەکانمان ئەوکارەمان نەکرد. داوا لە ئێوە دەکەین زەخت بخەنە سەر بەرپرسەکانتان بۆ ئەوەی رێگریی بکرێت کە کوژرانی سەربازانی تورک و پابەند بکرێن بە رێککەوتنەکانەوە.
    10- ئەگەرچی دۆخەکە سەختە بەڵام جەختدەکەینەوە تاوەکو دەرکردنی تیرۆریستەکان و پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا، لەگەڵ حکومەت و گەل و سوپای سووریا دەمێنینەوە و داوا لە هەمووان دەکەین لەبارەی مەترسییەکان و لێکەوتەکانی درێژەدان بە هێرشکردنەسەر سووریا ژیرانەتر بیربکەنەوە.
    لە هێرشەکەی سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆ دەرووبەری حەلەب، 9 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان کوژران.
    ناوەکانیان بەمشێوەیە
    ئەحمەد عەلی ئەبو خزر
    عیسا عەلی بورجی
    ئەحمەد فەیاز مستەفا
    تەلال عادل حەمزە
    مەحموود عەدنان حامد
    عەلی عیسا قاسم
    محەممەد جەمال 
    ئیبراهیم خەلیل
    سەید عەلی حەیدەر زەنجانی
    شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و سوپای سووریا بەردەوامە، ئەمڕۆش سوپای تورکیا دوو فڕۆکەی سیخۆی سووریای لە ئیدلب خستەخوارەوە و سێ سیستەمیی بەرگریی ئەو وڵاتەی تێکشکاند.

    بلاوی بكه‌نه‌وه‌



    به‌رده‌وام چاوتان له‌سه‌ر مالپه‌ری شایسته‌ بیت