ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    سوپای عیراق گوندێكی لەسنوری مەخمور كۆنتڕۆڵكردەوە

    سوپای عیراق گوندێكی لەسنوری مەخمور كۆنتڕۆڵكردەوە




    سوپای عیراق كەمێك لەمەوبەر توانی گوندی كەبەرۆك لەسنوری مەخمور كۆنتڕۆڵبكاتەوە.
    بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عیراق هێرشی كردە سەر چەكدارانی داعش لە گوندی كەبەرۆك كە دەكەوێتە دەشتاییەكانی دامێنی رووباری دیجلە.

    سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا بەخەندانی راگەیاند "كەمێك لەمەوبەر سوپا گوندی كەبەرۆكی كۆنتڕۆڵكردەوە".

    وتیشی "21 چەكداری داعش لەگوندەكە مابوون و دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی هەڵهاتوون، دواتر لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە سەرجەم ئەو چەكدارانە كوژراون".

    بەوتەی سەرچاوەكە، تائێستا  سوپا پلانی نییە پێشڕەوی زیاتر بكات و رەنگە پاش دوو رۆژ مانەوەی لەو گوندە بەرەو مەفرەقی حاجی عەلی پێشڕەوی بكات.



    لە رووی ستراتیژی سەربازییەوە، گرنگی ئەو گوندە بۆ سوپای عێراق زۆرە، جگە لەوەی گوندە رزگاربووەكانی دیكەی وەك مەهانەو خەربەردان دەپارێزێت لە تۆپبارانكردنی داعش، بە گرتنی گوندی كەبەرۆك، سوپا دەتوانێت فشاری زیاتر بخاتە سەر داعش بەتایبەت لە مەفرەقی حاجی عەلی  كە (23كم) دوورە لە قەزای مەخمور، بەڵام لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەناحیەی گەیارەیە كە دەكەوێتە ئەوبەری رووباری دیجلە.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close