جێگری گشتیی سەرۆکایەتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، مووشەکێکی دوورهاوێژی نوێیان بە مەودای 2000 کیلۆمەتر تاقیکردووەتەوە.
عەلی عەبدوڵڵاهی جێگری ئامادە، پشتیوانی و توێژینەوە پیشەییەکانی سەرۆکایەتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە فیستیڤاڵی زانستی "باقر العلوم" رایگهیاند "دوو هەفتە بەر لەئێستا موشەکێکی دوورهاوێژمان تاقیکردووەتەوە کە دەتوانێت لە مەودای 2000 کیلۆمەتر ئامانجەکانی خۆی بپێکێت"، بهپێی ماڵپەڕی "تەسنیم" ی ئێرانی.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران راشیگەیاندووە، لە کاتی تاقیکردنەوەدا موشەکەکە تەنیا ههشت مهتر دوور بووە لە ئامانجەکەی. بهڵام ئاماژهی بهوهنهكردووه كه ئەو موشەکە چ ناوێکی لە سەر دانراوە و لە کوێ تاقیکراوەتەوە.
عەلی عەبدوڵڵاهی لەبەشێکی دیکە لە قسەکانیدا رایگەیاندووە کە سەرۆکایەتی گشتیی هێزە چەکدارییەکانی ئێران 10%ی سەرچاوە ئابوورییەکانی خۆی بۆ توێژینەوە تەرخان کردووە، بەڵام لەکەرتی حکومیدا کەمتر لە 1% بۆ ئەو بەشە تەرخان کراوە.
دەوترێت ئێران پێشتر مووشەکی دورهاوێژی دیکەی 2000 کیلۆمەتری بەناوەکانی "قەدر ئێف" و "سجل 1 و2 " تاقیکردوەتەوە، بەڵام دیار نیە کە ئەم موشەکە نوێیە هەر ئەوانەیە کە کاری لەسەر کراوە و هەڵەی لێدانی ئامانجەکەی تەنیا گەیشتووەتە 8 مهتر یان موشەکی دیکەیە.
لەم دواییانەدا ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هیزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران لە کۆبوونەیەکدا لەژێر ناوی " ئێرانی خاوەن مووشەک" کە لەشاری مەشهەد بەڕێوە چوبوو وتبووی موشەکێکی پێشکەوتووتری "سجیل ی 1" بە زوویی دەگاتە دەستی سوپای پاسداران.