ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    وێنە.. چیرۆکی ئەو کچەى قۆڵی میسی بریندار کرد

    وێنە.. چیرۆکی ئەو کچەى قۆڵی میسی بریندار کرد



    لەکاتی گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بۆ ئەو یاریگایەى یاریەکەى ئەرجەنتین و پەنەماى تیا دەکرا ، کچێک دەیەوێت میسی بچێتە لای میسی و بەهۆی راکێشانیشی لەلایەن پۆلیسەکانەوە ، قۆڵی میسی بریندار دەکات.
    ئەو کچە ناوی نورا بریسینیۆیە و تەمەنی 40 ساڵە ، یەکێکە لە هاوادارانی میسی و تەئکیدی کردەوە کە ئەوان میسیان خۆشدەوێت لە بەرشەلۆنە بێت یان ئەرجەنتین.
    باس لەوەشدەکات کە کاتێک میسی بینیوە نەیتوانیوە خۆی بگرێت و لەدەست پۆلیسەکان رایکردوە بۆ ئەوەى چاوی بە میسی بکەوێت و ئیمزاى بۆ بکات.
    بەڵام کاتێک دەگات بە میسی ، پۆلیسەکان رایدەکێشن لەکاتێکدا ئەویش قۆڵی میسی گرتوە.
    بەهۆی ئەوەى کچەکە نینۆکی درێژ دەبێت قۆڵی میسی بریندار دەبێت کاتێک پۆلیسەکان کچەکە رادەکێشن و ئەویش بەردەوام قۆڵی میسی گرتوە.
    ئەو کچە داواى لێبوردنی لە میسی کرد کە برینداری کردوەو هیواى خواست ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە بیبەخشێت لەو کارەى











     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close