ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    هێزەکانی سوریای دیموکراتی کەمتر لە یەک کیلۆمەتریان ماوە بگەنە شارۆچکەی مەنبەج

    هێزەکانی سوریای دیموکراتی کەمتر لە یەک کیلۆمەتریان ماوە بگەنە شارۆچکەی مەنبەج



    لە درێژەی هێرشەکانی سوپای سوریای دیموکراتیدا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی مەنبەج ئەو سوپایە کەمتر لە یەک کیلۆمەتری ماوە بگاتە ناو کۆڵانەکانانی ئەو شارە.
    لە ڕۆژئاوای مەنبەجیش هێزەکانی سوریای دیموکراتی و ئەنجومەنی لەشکری مەنبج گەیشتوونەتە گوندی ئەلعەریمە کە ١٠ کیلۆمەتر لە شاری مەنبجەوە دورە، بەمەش نزیکەی ١٧ کیلۆمەتر لە شاری ئەلبابەوە دورن.
    دەورەدانی شارۆچکەی مەنبەج سەدان چەکداری داعشی لە شارەکەدا گیرداوە و چەکدارەکان بەرگری سەخت دەکەن تا شارۆچکەکە بپارێزن.
    هاوکات ناوەندی ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی مەنبەج ڕایگەیاندووە لە شەڕەکانی دوای مەنبەجدا ٧٠ چەکداری داعش کوژران و ٥ شەڕڤانی سوپای سوریای دیموکراتی شەهید بوون.
    لە شەڕەکەی دوێنێی مەنبەجدا سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانی دژ بە داعش هاوکاری تەواوی گەیاندە بەرەکانی شەڕ و ئەمەریکا و فەرەنسا ڕاوێژکاری سەربازیان لەو شەڕەدا هەیە.
    هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە و ئەنجومەنی لەشکری مەنبەج ١٣ ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مەنبەجیان دەستپێکردووە و لەماوەیەدا چەندین گوندیان کۆنترۆڵکردوەتەوە.
    ئامانجی گرتنەوەی شاری مەنبەج دەرهێنانی شارێکی ستراتیژییە لە دەستی داعش و گرتنی ڕێگا سەرەکییەکانی ڕۆشتن بۆ ڕەقەیە کە داعش بە پایتەختی خۆی لە سوریا دای دەنێت.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close