هێزەکانی سوپای عیراق ئۆپەراسیونی کۆنترۆڵکردنەوەی باشوری شاری فەلوجەیان له پارێزگای ئه‌نبار لە چەکدارانی داعش ده‌ستپێكرد.
فه‌رماندەیی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەکانی عیراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە بە هاوکاری فڕۆکەکانی سوپا و هێزی ئاسمانی عیراق ئۆپەرسیونی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی "الحصی"یان لە باشوری فەلوجە دەستپێکرد.
فه‌رماندەیی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار زانیاری زیاتری لەسەر ژمارەی هێزەکان و ماوەی ئۆپەراسیۆنەکە نەخستوتە ڕوو.
23ی ئایاری رابردوو، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه ده‌ستیپێكرد، 12 ی ئه‌م مانگه‌ش هێزه‌كانی بنه‌بڕكردنی تیرۆر رایانگه‌یاند كه چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی شوهه‌دا كه گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌كی فه‌لوجه‌یه‌و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
دوێنێ سێ شه‌ممه عەلی بەدری بەرپرسی سەنتەری هەماهەنگی سوپای بە خەندانی ڕاگەیاندبوو "هێزەکانی فیرقەی ١٧ ی سوپای عیراق سێ گوندیان لە سنوری شاری فەلوجه لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە و کۆنترۆڵی پردێکی ستراتیژیشیان کرد".
وتیشی "ئه‌و گوندانه پێكهاتوون له ئەلزەعاسیە و ئەلزەیبان و ئەلعەتەر، هه‌روه‌ها پردی عەباس جەمیلیش کۆنترۆڵکرایه‌وه".
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، قه‌زای فه‌لوجه-یان كۆنترۆڵ كرد كه سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباره‌و 60 كیلۆمه‌تر له باكوری خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
دوای كۆنترۆڵكردنیشی له‌لایه‌ن داعش، سوپای عیراق له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانییه‌وه گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر ئه‌و قه‌زایه و رێگه‌ی هاتن و چوونی قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد دانیشتووانه‌كه‌ی له‌لایه‌ك رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ببنه‌وه كه‌له‌ناو قه‌زاكه‌دا بوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌وه به‌وهۆیه‌ی هیچ پێداویستییه‌كی رۆژانه‌یان به‌ده‌ست نه‌ده‌گه‌یشت.
فه‌لوجه له‌فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیدا به‌واتای "زه‌وییه‌كی شیاو بۆ كشتوكاڵ" دێت، به‌پێی ئامارێكیش كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2011 دا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و قه‌زایه 320 هه‌زار كه‌س بووه، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی سه‌ر به‌هۆزی دلێم-ن .