ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    هۆکاری دڕانی درێسی یاریزانەکانی سویسرا چی بوو؟

    هۆکاری دڕانی درێسی یاریزانەکانی سویسرا چی بوو؟

    کۆمپانیای پۆما کە تایبەتە بە دروست کردنی درێس و جلی وەرزشی یاریزانەکان هۆکاری دڕانی درێسی ئەو چوار یاریزانەی سویسرای ئاشکرا کرد کاتێک بەرانبەر بە هەڵبژاردەی فەرەنسا یاریان دەکرد لە جەولەی سێیەمی کۆمەڵەی هەلبژاردەکانی یۆرۆی ٢٠١٦.
    کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا ئەو جۆرە قوماشەی درێسی یاریزانەکانی سویسرای لێ دروست کراوە ،جۆرە مادەیەک لە قوماشەکەدا هەیە زۆر خراپ و بێکەڵکە هەربۆیە لەکاتی سوکترین بەرکەوتنی یاریزانەکان دەبێتە هۆی دڕانی ئەو درێسە.
    هەربۆیە پۆما سەبارەت بەم ڕووداوە زۆر داوای لێبووردنی لە یاریزانەکانی سویسرا کردوو دووپاتی کردەوە لەداهاتوودا ڕووداوی لەو شێوە دووبارە نابێتەوە .

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close