حكومه‌تی نه‌رویج رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت پێده‌چێت هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن كه له‌نێویاندا هێزی تایبه‌تی نه‌رویجی هه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه نه‌رویج 60 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كات به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردن‌و هاوكاریی كردنی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی كه له‌دژی داعش له سوریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
مانگی ئایاری رابردوو حكومه‌تی نه‌رویج رایگه‌یاندبوو كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناردنی هێزی سه‌ربازی نه‌رویجی بۆ ناو خاكی سوریا له كاتی پێویستدا، ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گڵۆپی سه‌وزی بۆ حكومه‌ت هه‌ڵكرد له‌وباره‌یه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، ئینی ئه‌رێكسن سویریدی، وه‌زیری به‌رگریی نه‌رویج له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"ئه‌و هێزه ناوخۆییانه‌ی كه رووبه‌ڕووی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌بنه‌وه له‌وه‌زیاتر پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد، بۆیه پێویسته هاوپه‌یمانان مه‌شقی زیاتر به‌و هێزانه بكه‌ن‌و له‌باره‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی ئامۆژگاری زیاتریان بكه‌ن".
پێشتریش نه‌رویج 120 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق كردبوو به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له شه‌ڕی دژ به‌داعش.