ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    پۆلیسی هەولێر: پۆلیسێک بە فیشەک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

    پۆلیسی هەولێر: پۆلیسێک بە فیشەک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە برایەک براکەی خۆی کوشتووە کە کە کوژراوەکە پیشەی پۆلیس بووە.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە " دوێنێ کاتژمێر ٥ و نیو پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە گەرەکی هاوکاری دواتر دەرکەوت لەسەر دەماقاڵیەکی نێوان دایک و دوو کوڕ دەبێتە کێشە لە ئاکامدا برا گەورەکەیان کە پیشەی پۆلیسی فریاکەوتنە بەناوی (سەنگەر اسعد عمر) تەمەن۲٦ ساڵ بەفیشەک کوژراو و برایەکی تریشی برینداربووە".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "پۆلیسەکە لەلایەن برایەکی ١٦ ساڵانیانەوە تەقەی لێکراوە و دوای هەڵاتنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خۆی ڕادەستی ئاسایشی باداوە کردووە و دواتر ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کراوە".
    وەک هەمیشە دوای ڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
    کوشتنی ئەو کەسە لەکاتێکدایە هەر شەوی ڕابردوو لە قەزای کەلار گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ تەقەی لێکراو کوژرا.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close