سێ كه‌س كوژران و 11 ی تریش برینداربوون به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی چوار گولـله هاوه‌ن له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له باشووری شاری به‌غدا.
عه‌مید سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند"ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی چوار گولـله هاوه‌نی 60 ملیم له‌كه‌مپی دۆره له باشووری شاری به‌غدا، سێ كه‌س كوژراون‌و 11ی تریش برینداربوون".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
كه‌مپی دۆره ده‌كه‌وێته باشووری شاری به‌غدا و زیاتر له 10 هه‌زار ئاواره‌ی سوننه مه‌زهه‌بی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق تێیدا نیشته‌جێ كراون.
دوێنێش له‌ئه‌نجامی هێرشی موشه‌كیی بۆ سه‌ر كه‌مپی موجاهدینی خه‌ڵق ناسراو به كه‌مپی لیبه‌رتی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژرا و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌عد مه‌عن دوێنێ به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: زیاتر له 30 موشه‌كی كاتیۆشا له ناوچه‌ی عكركوف-ی به‌غداوه به ئاڕاسته‌ی كه‌مپی لیبهرتیو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاڕاستهكراونو له‌ئه‌نجامدا كه‌سێكی مه‌ده‌نی له‌نزیك فڕۆكه خانه‌كه كوژراوه‌و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
موجاهدینی خه‌ڵق ڕێكخراوێكی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێرانه‌و ساڵی 1965 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆی تارانه‌وه دامه‌زراوه.