ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای کەرکوک هێرشێکی داعشیان تێکشکاند

    هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای کەرکوک هێرشێکی داعشیان تێکشکاند

    هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکى چەکدارانى داعشیان لە میحوەرى ڕۆژئاواى کەرکوک تێکشکاند و پێشمەرگەیەکیش لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا برینداربووە.
     پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە مەخفەری حەویجە کە دەکەوێتە میحوەری ڕۆژئاوای شاری کەرکوکەوە هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن لیوای ١١ی پێشمەرگەوە وڵامدراونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکێنراوە.
    هاوکات نەهرۆ کۆیی فەرماندەی لیوای ١١ ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە هێرشەکەدا تەنها یەک پێشمەرگە برینداربووە و لە ئێستاشدا باردۆخی ناوچەکە ئارامە.
    وتیشی، هێزەکانی پێشمەرگە نزیکەی کاتژمێرێک بەرگریان کردووە و بەوهۆیەشەوە چەکدارانی داعش نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن.
    ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش دوای ئەوە دێت کە لە ٣٠ ئایاری ڕابردوودا داعشله‌سێ قۆڵه‌وه‌هێرشێکی فراوانی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌له‌هەمان میحوه‌ر ئەنجامدا، به‌ڵام دوای دوو كاتژمێر شه‌ڕكردن هێرشه‌كه‌ی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێنرا.

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close