ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    مانچستەر سیتى ئامادەیە بە ١٠٠ ملیۆن گۆڵکارەکەى بەرشەلۆنە بکڕێت

    مانچستەر سیتى ئامادەیە بە ١٠٠ ملیۆن گۆڵکارەکەى بەرشەلۆنە بکڕێت

    یانەى مانچستەر سیتى ئامادەیە بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لویس سوارێزى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە بکڕێت.
    ڕاپۆرتى ڕۆژنامە بەریتانیەکان ئاشکرایان کردووە، کە یانەى مانچستەر سیتى بە ڕاهێنەرایەتى پیپ گواردیۆلا هەوڵ دەدەن گرێبەستێکى گرانبەها بخەنە بەردەم یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بۆ کڕینى لویس سوارێزى ئۆرۆگوایى هێرشبەرى یانە کەتەلۆنیەکە.
    ڕۆژنامەى میرۆر ئاماژەى بەوە کردووە کە گواردیۆلا هەوڵ بۆ پێکهێنانى یانەیەکى بەهێز دەدات و لەم پێناوەشدا مانچستەر سیتی ئامادەیە بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ سوارێز ئیمزا بکات.
    ڕۆژنامەکە ڕونیکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرى کارەکانى سوارێز براى پیپ گواردیۆلایە و ئەمەش ئاسانکارى بۆ گەڕانەوەى هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بۆ خولى ئینگلیزى دەدات، ئەمە لە کاتێکدا سوارێز بەهیچ شێوەیەک نیازى بەجێهێشتنى بەرشەلۆنەى نییە.


    💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗
    لایكو كۆمینت و موشاره‌كه‌ی بابه‌ته‌كانمان بكه‌ن
    💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗
    هاوكاریتان جیی ریزه‌
    💗💗💗💗💗💗💗

    لایكی په‌یحه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ بینه‌ری بابه‌ته‌كانمان بن
    به‌ناوی
    مالپةری شایستة+Malpary Shaesta

    یان به‌م لینكه‌
    وه‌ به‌ كۆمینتی خۆت ریز له‌ ماندوو بونمان بگرن
    +++++++++++++سوپاسی هه‌مووتان ئه‌كه‌ین

     👇بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترینه‌كان بن له‌گه‌ڵمان بن له‌👇

    ته‌له‌گرام     فه‌یسبوك     یوتوب     تیكتۆك

close